ئایا هیچ گوناهەیەک هەیە خودا لێی‌خۆش نەبێت؟ بەشی دووەم
www.kurdishgospel.tv

ئایا هیچ گوناهەیەک هەیە خودا لێی‌خۆش نەبێت؟ بەشی دووەم

(بەشی دووەم)

ئەو باوەڕدارانەی کە دووبارە لە عیسای مەسیحدا لەدایکبوونەتەوە، بێ گومان، هەڵە دەکەن و ڕووبەڕووی گوناهە دەبنەوە، ئەوەش بەدڵنییاییەوە دەرماندەکاتە دەرەوەی کەوانەی هاوبەشی تەواو لەگەڵ پەروەردگار. بەڵام خودا پیلانێکی دووربینی بۆ ئەوە هەیە. ڕۆحی پیرۆز، ئەوە کە لەو چەشن باوەڕدارانە جێنشینە ئیدانەیان دەکات و چاویان دەکاتەوە کە گوناهەیان کردووە، و لەو کاتەدا ئێمە هەموو مافێکی ئازادمان هەیە لە چۆنێتی وەڵامدانەوەی بانگەوازەکانی ئەو ڕێنیشاندەرە و ئەگەر بەڕاستگۆیانە پەیوەندیمان لەگەڵ خودا دروست بکەیەنەوە یان نا. کاتێک کەسێک دووبارە لەباوەڕی عیسای مەسیح لەدایک دەبێتەوە و عیسای مەسیحی وەکو ڕزگارکاری خۆی قبووڵ کرد، ئەوەی مەحاڵە بەهۆی ئاکارەکانییەوە ژیانی هەتاهەتاییەکەی لە چیز بدات. دەشێ ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ خودا و شادی ڕزگاربوون لەدەست بدەین، بەڵام ئەمە شتێکە کە دەرمانەکەی دانپێنانە لە پێش خودا.

ئەم ئایەتە بۆ بەو باوەڕدارانە ئاڕاستە کراوە کە لەباوەڕی عیسای مەسیح دووبارە لەدایک بوونەتەوە، کە ڕێنماییەکی پراکتیکانە سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ خودا لە خۆ دەگرێت. “ئەگەر دانمان بە گوناهەکانمان نا، ئەوا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆش دەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە.” بەکارهێنانی دروستی ئەم ڕاسپاردەیە دەبێت لەبەر چاو بگرین لەدرێژای پڕۆسەی دروست‌کردنەوەی هاوبەشیمان لەگەڵ خودا. ئینجیل پیرۆز دەڵێت: “ئەگەر بڵێین گوناهمان نییە، ئەوا خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین و ڕاست لە ئێمەدا نییە.” بەڵام لەبیرتان بێت کە ئەم ئایەتە بۆ ئەو کەسانەیە کە دووبارە لەدایک‌بوونەتەوە. خوداوەند ئێمە بەباشی دەناسێت و هەروەها ناڕەوانییەکانمان دەبینێت، بەهەمان شێوە ئێمەش دەبێت بیانبینین.

وشەی “ئەگەر” کە لە دوو ئایەتەکەی سەرەوە بەکارهاتووە لە یۆنانی‌دا بەواتای: “لەوانەیە بەڵێ، لەوانەیە نەخێڕ”ــە. کەواتە لێرە بەڕوونی مەرج هەیە؛ ئەویش ئەگەر “دانمان نا”. ئەو وشەیەش بە یۆنانی “هۆمۆلۆگەی”یە، بە واتای کە دووبارەکردنەوەی هەمان شت. بەواتای ئێمە قایلین لەبەردەم خودا کە گوناهمان کردووە. بەڵام هەموو گوناهەکانمان لەسەر خاچ بەخشراوە، وەکو باوەڕدارانی دووبارە لەدایکبوو، هەموو گوناهەکانمان لەسەر خاچ بەخشراوە. و چونکە ئەمە ڕاستییەکی شەرعییە، ئێمە دەبێت لە ڕوناکی و پەیوەندی بەردەوام بین چونکە ئەوە پایەی ئێمەیە لەلای عیسای مەسیح. “ئەگەر لە ڕووناکی‌دا بڕۆین، وەک ئەو لە ڕووناکی دایە، ئەوا لەگەڵ یەکتری هاوبەشیمان هەیە و خوێنی عیسای کوڕەکەی لە هەموو گوناهێک پاکمان دەکاتەوە.” ئەمەش چرایەکی سەوزمان پێ‌نادات بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە گوناهە؛ بەڵکو باوەڕداری دووبارە لەدایکبوو ئەوەی لە سایەی ڕوناکی عیسا و پەیوەندی دەژێت بەزووی دان بە گوناهەکانی دادەنا بۆ ئەوەی ڕۆژانە هاوپەشییەکی بەردەوام و پاک لەگەڵ پەروەردگاری هەبێت.