Home Uncategorized عیسا کێیە؟ - بەشی چوارەم عیسا کێیە؟ بەشی چوارەم مرۆڤی تەواو لەدایکبوونی پاکیزەیی سەرکەوتن بەسەر تاقیکردنەوەکانی شەیتان بێ گوناهی عیسا ئینجیل www.kurdishgospel.tv عیسا کێیە؟ – بەشی چوارەم عیسا کێیە؟ – بەشی چوارەم بابەتی سەرەکی ئەم بەشە: عیسای مەسیح – پێغەمبەر خودا پێغەمبەرانی خۆی دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی پەیامی بگەیەنن و پێشبینی داهاتوو بکەن. لە چەند بەشی ڕابڕدوودا بەرچاوڕوونییەکمان بۆ وەبەرهات کە چۆن سەرچاوەی فێرکردنەکانی عیسا خودا بوون. بەڵام هەروەها عیسا بە پێشبینی کردنی مردنی خۆی دووپاتی کردەوە کە پێغەمبەرە. عیسا پشبینی مردنی خۆی دەکات عیسا پێی فه‌رموون: (ئه‌ی ئێوه، ده‌ڵێن من كێم؟) په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: (مه‌سیحی خودا.) ئه‌ویش ئاگاداری كردنه‌وه و ڕایسپاردن ئه‌مه به كه‌س نه‌ڵێن. هه‌روه‌ها فه‌رمووی: (كوڕی مرۆڤ ده‌بێت زۆر ئازار بچێژێت و پیران و كاهینانی باڵا و مالمه‌كان ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، بكوژرێت و له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ڵستێندرێته‌وه.) با ئه‌م وشانه بچێته گوێتانه‌وه: كوڕی مرۆڤ خه‌ریكه بدرێته ده‌ست خه‌ڵك. به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه تێ‌نه‌گه‌یشتن، لێیان شاردرابۆوه تاكو حاڵی نه‌بن، ترسان له‌مه‌ڕ ئه‌م قسه‌یه پرسیاریشی لێ بكه‌ن. له‌و كاته‌دا هه‌ندێك فه‌ریسی هاتن و پێیان وت: (ئێره به‌جێ‌بهێڵه و بڕۆ، چونكه هێرۆدس ده‌یه‌وێت بتكوژێت.) ئه‌ویش پێی فه‌رموون: (بڕۆن به‌و ڕێویه بڵێن، {ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ و به‌یانی ڕۆحه‌پیسه‌كان ده‌رده‌كه‌م و چاك ده‌كه‌مه‌وه، له ڕۆژی سێیه‌میش ته‌واو ده‌بم.} به‌ڵام بۆ من پێویسته ئه‌مڕۆ و به‌یانی و دووسبه‌ی بڕۆم، چونكه نابێ پێغه‌مبه‌رێك له ده‌ره‌وه‌ی ئۆرشه‌لیم بمرێت. هۆ ئۆرشه‌لیم، هۆ ئۆرشه‌لیم، بكوژی پێغه‌مبه‌ران و به‌ردبارانكاری ئه‌وانه‌ی بۆی نێردران، چه‌ند جار ویستم منداڵه‌كانت كۆبكه‌مه‌وه، وه‌ك مریشك جوجه‌ڵه‌كانی له ژێر باڵی كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام نه‌تانویست. 35ئه‌وه‌تا ماڵه‌كه‌تان به وێرانی بۆ ئێوه به‌جێ ده‌هێڵدرێ. پێتان ده‌ڵێم، ئیتر نامبیننه‌وه، تاكو كاتێ دێت و ده‌ڵێن، {ستایشكراوه ئه‌وه‌ی به ناوی خوداوه‌نده‌وه دێت.”} عیسا دوازده‌كه‌ی برد و پێی فه‌رموون: (ئه‌وا سه‌رده‌كه‌وینه ئۆرشه‌لیم، هه‌رچی پێغه‌مبه‌ران له‌باره‌ی كوڕی مرۆڤه‌وه نووسیویانه دێته دی. ده‌درێته ده‌ستی نه‌ته‌وه‌كان، گاڵته‌ی پێ ده‌كرێت و جنێوی پێ ده‌درێت و تفی لێ ده‌كرێت، به قامچی لێی ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن. له ڕۆژی سێیه‌میش‌دا هه‌ڵده‌ستێته‌وه.) پێشبینی لەسەر مردنی مەسیح كێ باوه‌ڕی به په‌یامه‌كه‌مان كرد و هێزی یه‌زدان بۆ كێ ده‌ركه‌وت؟ خزمه‌تكاره‌كه وه‌ك نه‌مام له‌به‌رده‌می یه‌زدان باڵای كرد، وه‌ك ڕه‌گ له خاكێكی تینوودا. نه وێنه‌ی هه‌یه و نه جوانی تا ته‌ماشای بكه‌ین، نه دیمه‌ن تا ئاره‌زووی بكه‌ین. ڕیسوا و سووك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، پیاوی ئازار و شاره‌زای ناخۆشی. وه‌ك یه‌كێك ڕووی خۆی لێمان شاردبێته‌وه، ڕیسوا و حیسابمان بۆی نه‌كرد. به دڵنیاییه‌وه ده‌رده‌كانی ئێمه‌ی هه‌ڵگرت، ئازاره‌كانمانی برد، ئێمه‌ش وامانزانی گورزی به‌ركه‌وتووه، له‌لایه‌ن خوداوه لێی دراوه و زه‌لیله. به‌ڵام ئه‌و له‌به‌ر یاخیبوونه‌كانمان بریندار بوو، له‌به‌ر تاوانه‌كانمان وردوخاشكرا. ئه‌و له پێناوی ئاشتبوونه‌وه‌ی ئێمه سزای خسته سه‌ر شانی خۆی، به برینه‌كانی ئه‌و چاك بووینه‌وه. هه‌موو وه‌ك مه‌ڕ گومڕا بووین، هه‌ریه‌كه ملی ڕێگای خۆمان گرت، یه‌زدانیش هه‌موو تاوانه‌كانی ئێمه‌ی خسته سه‌ر ئه‌و. سته‌می لێكرا، كه‌چی خۆی زه‌لیل كرد و ده‌می نه‌كرده‌وه. وه‌ك به‌رخ بۆ سه‌ربڕین ببردرێت، وه‌ك مه‌ڕ له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی خورییه‌كه‌ی ده‌بڕنه‌وه بێ‌ده‌نگ بوو، ده‌می نه‌كرده‌وه. به سته‌م و حوكم‌به‌سه‌ردادان بردرا. كێ باسی نه‌وه‌كانی ده‌كات؟ چونكه له جیهانی زیندوواندا بڕایه‌وه، له‌به‌ر یاخیبوونی گه‌له‌كه‌م ئه‌و لێی درا. گۆڕی له‌گه‌ڵ به‌دكاران دانرا، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند كاتی مردنی، هه‌رچه‌نده سته‌مكاری نه‌كرد و ساخته له‌سه‌ر زاری نه‌بوو. به‌ڵام خواستی یه‌زدان بوو وردوخاشی بكات و ئازار بكێشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌زدان ژیانی كرد به قوربانی‌تاوان، نه‌وه و ڕۆژگاری درێژ ده‌بینێت، خواستی یه‌زدان به ده‌ستی ئه‌و سه‌رده‌كه‌وێت. به ئازاری گیانییه‌وه ڕووناكی ژیان ده‌بینێت و تێر ده‌بێت. به زانینی به‌نده ڕاستودروسته‌كه‌م زۆر كه‌س بێ‌تاوان ده‌كات و ئه‌و تاوانه‌كانیان هه‌ڵده‌گرێت. له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌زنه‌كان به‌شی ده‌ده‌م، له‌گه‌ڵ به‌هێزه‌كان ده‌ستكه‌وت به‌ش ده‌كات، چونكه بۆ مردن گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوو و له‌گه‌ڵ یاخیبووان ژمێردرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوناهی زۆر كه‌سی هه‌ڵگرت و داكۆكی له یاخیبووان كرد.” “سه‌گ ده‌وریان داوم، تاقمێك به‌دكار ئابڵوقه‌یان داوم، وه‌ك شێر ده‌ست و پێیان كون كردووم. هه‌موو ئێسقانه‌كانم ده‌ژمێرم، ئه‌مانه به گاڵته‌جاڕییه‌وه ته‌ماشام ده‌كه‌ن. جل‌وبه‌رگه‌كه‌م له‌نێو خۆیان به‌ش ده‌كه‌ن، تیروپشك له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م ده‌كه‌ن.” لەو دێڕانەی سەرەوە گوێبیسی پێشبینی مردنی عیسا بووین، بەڵام ئایا ئەو پێشبینییانە چۆن هاتنە دی؟ بۆچی خودا دەیەڵێت پێغەمبەرەکەی بەو شێوە سامناک و تۆقێنەرە بمرێت؟ لە بەشی پێنجەمدا ڕاستی چیرۆکی صليب‌ت بۆ دەردەکەوێت. Post Views: 725