ئایا گوناهەیە ئەگەر مەسیحییەک خواردنەوەی کحوولی بخواتەوە؟
www.kurdishgospel.tv

ئایا گوناهەیە ئەگەر مەسیحییەک خواردنەوەی کحوولی بخواتەوە؟

کتێبی پیرۆز سەبارەت بە خواردنەوە کحوولی چی دەڵێت؟
ئایا گوناهەیە ئەگەر مەسیحییەک خواردنەوەی کحوولی بخواتەوە؟

 

ئایەتی زۆر هەن لە کتێبی پیرۆز کە ڕامان دەسپێرن لە خواردنەوەی كحوول خۆمان بپارێزین. و بە گوێرەی وشەی خودا باوەڕداران بە مەسیح قەدەغە نەکراون لە خواردنەوەی ئاوی جۆ، شەراب و باقی خواردنەوەکانی كحوولی‌یەکان. بەڵکو مەسیحییەکان پابەند کراون لە مەستی خۆیان بپارێزن. هەروەها مەسیحییەکان راسپێردراون کە هیچ شتێک بەسەریان دا زاڵ نەبێت. و وشەی خودا پێمان دەڵێت هەر شتێک دەبێتە مایەی بێزارکردن و شەرمەزانی و ناشرین کردن و بێ ویژدانی بێت خۆتانی لێ بەدووربگرن. و هەر شتێک ببێتە هۆی ڕوودانی ئەم حاڵەتانە بێزراوە و هیچ مەسیحییەک نابێت ڕێگە بەخۆی بدات کە وای بەسەربێنێت چونکە سەرپێچی لە شکۆ و فەرمانی خودا دەکات.

مەسیح ئاوی گۆڕی بەشەراب. و شاید کە خۆشی هەندێ جار شەرابی نۆشی بێت. شایەنی وەبیرهێنانەوەیە کە شەراب لەو سەردەمەدا ئەوەندە کحولیان تیایدا نەبوو وەکو ڕۆژگاری ئەم سەردەمەدا. لەو سەردەمەی کە مەسیح لێی‌دەژیا، ئاو وەکو ئێستا پاک نەبوو. هەروەکو ئێستاش گەر ئاو پاک نەکرێتەوە ئەوە پڕ دەبێت لە ڤایرۆس و بەکتریا و هەموو جۆرە نەخۆشییەک. هەروەک کە وڵاتەکانی جیهانی سێیەم تیایدا دەژێن. لەدەرئەنجامدا، خەڵکی شەرابیان دەخواردەوە (یان ئاوی ترێ) – کە لەوانەیە تا ڕادەیەک پاکتر بووبێت. لە ئینجیل‌دا باس لە مامۆستایەک دەکات کە ئامۆژگاری قوتابییەکی دەکرد کە ئیدی ئەوەندە ئاو نەخواتەوە (چونکە دەبۆتە هۆی دروست بوونی نەخۆشی بۆ گەدە) و لەجیاتی ئەوەی شەراب بخواتەوە. ئەوکات شەراب زۆر بەکاردەهێنرا هەروەک شەربەتی ئێستا و لەجیاتی شەربەت. بەڵام کەمێک دەمایەوە و هەندێک بۆ ئەوەی تەخمیر ببێت و هەرگیز نەک وەک خواردنەوە کحوولییەکانی ئێستا.

نوشیدەنی هێندێکی کەم لە كحوول نە زیان بەخشە و نە دەبێت هۆیەک بۆ ئاڵوودەبوون. بەڵکو لە ڕاستیدا جار واهەیە پزیشکەکان ئامۆژگاری نەخۆشەکانیان دەکەن بۆ خواردنەوەی هێندێکی کەم لە كحوول یان شەرابی سوور بەهۆی سوودەکانی، بەتایبەتی بۆ دڵ. بەڵام هەروەها خواردنەوەی هێندێکی کەمی كحوول لەدەستی باوەڕداری مەسیحی خۆیەتی. بەڵام هەروەها نابێت لەیادی بچێت کە مەست بوون و ئاڵوودەبوون بەگوێری کتێبی پیرۆز گوناهەیە. بەهەر حاڵ، بەهۆی ئەو ڕاسپاردانەی کتێبی پیرۆز لەسەر كحوول و کاریگەرەکانی، هەروەها بەهۆی ئاسانی کەوتن و ئەگەری کردنی کارێکی ناپەسەند و زویرکەر، باشتر وایە کە مەسیحی لە خواردنەوەی كحوول خۆی دوور بگرێت.
بەدڵنیی‌یەوە وشەی خودا کەسانی مەسیحی لەخواردنەوەی ئاوی جۆر و شەراب و باقی گیراوەکانی خواردنەوەی کحوولی مەنع نەکردووە. کحوول بەتەنها گوناهەهێنەر نییە بەڵام ئەوە باوەڕدارانن دەبێت لەكحوول و ئالوودەبوون بە کحوول خۆیان بپارێزن.