ئایا هیچ گوناهەیەک هەیە خودا لێی‌خۆش نەبێت؟ بەشی یەکەم
www.kurdishgospel.tv

ئایا هیچ گوناهەیەک هەیە خودا لێی‌خۆش نەبێت؟ بەشی یەکەم

(بەشی یەکەم)

ئەوەی کە باوەڕ دەهێنێت و دووبارە لەعیسای مەسیحدا لەدایک دەبێتەوە هیچ گوناهەیەک نییە خودا لێی خۆش نەبێت. هەموو گوناهەکانی لەسەر خاچ بەخشرا. ئەوکاتەی عیسای مەسیح لەسەر خاچ بوو بەچەند ساتێک پێشەوەی بمرێت، فەرمووی: “تەواو بوو”، ئەوەش واتایەتی کە باجی هەموو گوناهەکانی بەتەواوەتی درا. ئەو ئایەتەی کە دەڵێت “تەواو بوو” لە وشەی “تـێـتـێـلێـستەی” یۆنانییەوە وەرگێردراوەتەوە کوردی. و ئەو وشەیە چەند بەکارهێنانێکی هەبووە لە سەردەمی عیسا. بۆ نمونە وەکو مۆرێک بەکاردەهێندرا بەواتای “واسڵ” لەسەر پسوولە، و هەروەها لەسەر دۆکۆمینتەکانی تاوانبارێک مۆر دەکرا دوای ئەوە ماوەی زیندانییەکەی تەواو دەبوو. و هەروەها لەسەر پارچە تەختەیەک لەسەر خانووەکەی هەڵدەواسرا وەکو بەڵگەیەک کە باجی هەموو تاوانەکانی داوە.

ئەم وشەیەش لەسەر خاچ بە گوشاوگۆش لەنێوان پەروەردگار عیسای مەسیح و خودای باوک بەکارهێندراوە. عیسای مەسیح هەموو ئەو نرخەی دا کە خودای پیرۆز داوای کردبوو وەکو باجی گوناهە و قایل بوونی لەسەر هەموو کەسێک بیەوێت باوەڕ بهێنێت. پەروەردگار عیسای مەسیح بۆتە کەفارەتی گوناهەکانمان و “بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات.” عیسا بۆ سێ کاتژمێر دوای مردنی لە خودا جیابووەوە کاتێک تاریکییەکی مەزن بەسەر زەوییەوە هات، ئەوەش وەکو هێمایەک بۆ مۆرکردنی گوناهەکانی ئێمەیە کە بەتەواوەتی باجیان دراوە. هەروەکو لە ئینجیل نووسراوە، ئەو یەکێتییە دووبارە لەنیوان عیسا و خودا بنیاددرایەوە. ئینجیلی پیرۆز دەفەرمووێت: “عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: (باوکە، ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم.) ئەمەی فەرموو و ڕۆحی سپارد.” کەواتە عیسا بەیەک کەڕەت بە تەواوەتی و تاهەتاهەتایی باجی گوناهەی دا.

بەهەرحاڵ، خودا بۆ بەخشینی گوناهە یەک مەرجی هەیە دەبێت لە خۆت جێبەجێی بکەیت. ئەوەش کە دەبێت باوەڕهێنانەت بە خودا تەنها لە ڕێگای عیسای مەسیحەوە بێت. عیسای مەسیح فەرمووی، “منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوکەکە (مەبەستی خودایە) بەهۆی منەوە نەبێت.) بەخشینی گوناهە بۆ هەموو کەسێک دەستەبەرە، بەڵام بەخشین و لێخۆشبوونی گوناهە نییە بۆ ئەوانەی باوەڕ بە پەروەردگار عیسای مەسیح ناهێنن. کەواتە خودا تەنها گوناهی ئەو کەسانە نابەخشێت کە ژیانیان دەگاتە خاڵی کۆتایی و باوەڕ بەعیسای مەسیح ناهێنن. مەبەستم ئەوەیە کە ئەو چەشن خەڵکە لە درێژانی هەموو ژیانیان لەسەر ئەم زەویە شکستدێنن لەبەدەستهێنای ئەو شانسەی کە خودا لە ڕێگای پەروەردگار عیسای مەسیحەوە بۆی فەراهەم هێنابوون و دەرئەنجامی ئەوە جیابوونەوەی هەمیشەیی لە خودا، و کەواتە گوناهەکانیان نابەخشرێن.