واتای ڕزگاربوون لەمەسیحییەت چییە؟
www.kurdishgospel.tv

واتای ڕزگاربوون لەمەسیحییەت چییە؟

هەموو کەسێک پێویستی بە ڕزگاربوون یاخود کڕینەوە هەیە. سیما زاڵەکەی سروشتە مرۆییەکەی ئێمە گوناهەیە، ئینجیلی پیرۆز لە وەسف‌کردنی سروشتە گوناهبارەکەی ئێمە دەفەرمووێت: “هەموو گوناهیان کرد و لە شکۆی خودا کەوتن.” قوربانییەکەی عیسا لە گوناهە ڕزگاری کردین، “بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێ‌تاوان کراون، بەو کڕینەوەیەی لە عیسای مەسیح.”

خسڵەت و دەرئەنجامەکای ڕزگاربوون ئەمانەن: ژیانی تاهەتایی، لێخۆشبوونی گوناه، ڕاست و دروستی، و ڕزگاربوون لە نەفرەتی شەریعەت، و خودا ئێمەی وەک ڕۆڵەی خۆی بەلەخۆگرتنەوە قبووڵ دەکات، و ڕزگاربوون لە کۆتی گوناهە، ئاشتی لەگەڵ خودا، جێنشینی ڕۆحی پیرۆز. ڕزگاربوون واتای لێخۆشبوون، پیرۆزی، ئازادی، گرتنەخۆ و ئاشتبوونەوە لەگەڵ خودا. خودا ئەمانەی بەڕوونی لە کتێبی پیرۆز لە زەبوورەکانی و لە ئینجیل ڕوون کردۆتەوە.

وشەی ڕزگاربوون بەوتای “کڕینەوە یان ئازادکردن”ــە. ئەو وشەیە بەشێوەیەکی تایبەت بەکاردەهێندرا بۆ ئازادکردنی کوێلە (عبد، بردە). بەکارهێنانی ئەم وشەیە بۆ ئاماژەکردن بە مردنی عیسای مەسیح لەسەر خاج واتایەکی هەرە مەزن لە خۆ دەگرێت. چونکە گەر “ڕزگاریکردین”، ئەوە بەواتای کە ژیانە کۆنەکەی ئێمە ژیانی کۆیلایەتی بووە، بردە داری. خودا ئازادییەکەمانی کڕییەوە، و ئیتر ئێمە بەکۆتی گوناهە یان ڕاسپاردەکانی شەریعەت ملمان قەڵغان نەدراوە.
بیرۆکەی ڕزگاربوون لە مەسیحییەت دەتوانین بە ڕزگارانە (فدیە) شێوە بکەین (ڕزگارانە: ئەوەیە کە دەدرێت لەبری ئازادی و قوتاربوونی یەکێک لە کۆت و بەندو تاوانێک). عیسا نرخی ڕزگاریمان لە گوناهە و دەرئەنجامەکەی دا. مردنی خۆی بە ژیانی ئێمە گۆڕییەوە. لەڕاستیدا کتێبی پیرۆز بە ڕاشکاوی جەخت دەکات لەسەر ئەوەی کە ڕزگاربوون تەنها “لەڕێگای ڕشتنی خوێنی عیسای مەسیحە”، بە واتای کە تەنها لەڕێگای مردنی ئەوە.

بەهەشت پڕ دەبێت لەوانەی کە کوێلەبوون، کە نەک بە کۆششی خۆیان، بەڵکو خودا کە ڕزگاری کردن، و گوناهەکانیانی بەخشی، و ئازادی کردن. ئەوانەی کوێلەی گوناهە بوون گۆڕان بۆ کەسانی پیرۆزکراو. ئینجیل دەڵێت ستایشی خودا دەکەین و دەڵێین “تۆ شایستەی ئەوەی … چونکە تۆ سەربڕایت و بە خوێنی خۆت خەڵکت بۆ خودا کڕییەوە.” ئێمە بەندی گوناهە بووین و حوکمی جیابوونەوەی تاهەتاییمان لەسەر درابوو. عیسا نرخی ڕزگاربوونی ئێمەی دا، بۆ ئەوەی ئازادبین لە کۆیلایەتی گوناهە و ڕزگارمان بکات کە دەرئەنجامەکانی ئەو گوناهانە.