Home Uncategorized کتێبی پیرۆز سەبارەت بە پەیوەندی جنسی پێش هاوسەرگیری چی دەڵێت؟ www.kurdishgospel.tv کتێبی پیرۆز سەبارەت بە پەیوەندی جنسی پێش هاوسەرگیری چی دەڵێت؟ وەڵام: لەپاڵ هەموو گوناهەکانی جنسی، سەبارەت بە کرداری جنسی پێش هاوسەرگیری لەلایەن کتێبی پیرۆزەوە چەندان جار سەرزەنشت کراوە. کتێبی پیرۆز هانمان دەدات کە پێش هاوسەرگیری لەم جۆرە پەیوەندییە خۆمان بپارێزین. پەیوەندی جنسی بەخراپەکاری و زینا و جۆرەها شێوەی دیکەی گوناه ناوبراوە. بەم هۆیە تەنها پەیوەندییەک کە قبووڵە لەلایەن خوداوەندەوە پەیوەندی نێوان ژن و مێردە. پەیوەندی جنسی پێش هاوسەرگیری بەبیانووگەلێکی زۆر خەڵکی بۆ خۆیان ئاسانیان کردووە. تەنها لە ڕوانگەی چێژ وەرگرتن بۆ ئەم بابەتە دەڕوانن و سەرەنجیان تەنها لەسەر ئەوەیە. و لەدیوە ڕاستەقینەکان بەتەواوەتی بێ ئاگان. ڕاستە کە پەیوەندی جنسی چێژی خۆی هەیە؛ خوداوەند بە شێوەیک چێژی بەخشیوەتە ئەو کردەیەی نێوان ژن و مێرد کە سەرەنجیان بۆ ئەوە بچێت کە وەچە بخەنەوە. وەچەخستنەوە ئامانجی سەرەکییە لەم کردارە نەوەک لەزەت بردن! حەرام کردنی جنس کردن یان حەرام کردنی کاری جووتبوون پێش هاوسەرگیری لەلایەن خوداوەندەوە بۆ ئەوە نییە کە خوداوەند لەو چێژبردنە مەحروومان بکات. بەڵکو بۆ ڕێگرتنە بۆ منداڵخستنەوەی نەخواست، و هەروەها پێشگیری کردنە لە بەدییهێنانی ئەو منداڵانەی کە باوکیان یان دایکیان نایانەون، یان ئامادەیی بەخێوکردنیان نییە. بیهێنەرە بەر چاوی خۆت ئەگەر خواستی خوداوەند جێبەجێ بکرایە دونیای ئێمە چەند باشتر دەبوو: ئەو نەخۆشییانەی کە لەڕێگای کردەجنسییەکانەوە دروست دەبن یان لەم ڕێگایەوە ئەگوازرێنەوە، ئەو ئافرەتانەی کە بێچوونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری دەبنە خاوەنی منداڵ زۆر جار منداڵی سەقەت و ناتەندروستیان لێلەدایک دەبێت. هیچ نەبووایە ئەم حاڵەتانە بەشێوەیەکی بەرچاو زۆر کەم دەبوون. خۆ پاراستن لە کردەی جنسی پێش هاوسەرگیری تەنها بەرگرتنە لە کەوتەنەوەی کێشە تەندوورووستییەکان و کێشە کۆمەڵایاتییەکان، بە پێچەوانەش بەو شێوەیەی کە خودا ڕێی پێداوە خێزان دروست بێت شکۆداری و ئاسوودەیی خێزان بەدی دێت، و ئەو پەیوەندییە نرخ و پایە بەرزەکەی خۆی دەپارێزێت، هەروەها لەهەمووی گرنگتر بەرەکەتی خوداش لەوەدایە. Post Views: 796