Home Uncategorized ئایا کەسێک ڕزگاری بەدەست هێنا بۆ هەمیشە ڕزگاربووە؟ www.kurdishgospel.tv ئایا کەسێک ڕزگاری بەدەست هێنا بۆ هەمیشە ڕزگاربووە؟ وەڵام: ئایا کاتێک کەسێک بەهۆی باوەڕهێنان ڕزگار دەبێت بۆ هەمیشە ڕزگار دەبێت؟ کاتێک خەڵکی عیسای مەسیح بەڕزگارکاری خۆیان قبووڵ دەکەن، لەنێوان ئەوان و خوداوەند پەیوەندییەک بەرپا دروست دەبێت کە دڵنیای تەواو و مسۆگەر ئەکات بۆ ڕزگاری بوونی تاهەتایی. لە بەشە جیاجیاکانی کتێبی پیرۆز ئەم ڕاستییە ڕوون کراوەتەوە. الف) کتێبی پیرۆز دەفەرمووێت: “ئەوانەی پێشتر دیاری کردن بانگیشی کردن، ئەوانەی بانگی کردن بێتاوانیشتی کردن، ئەوانەی بێتاوانی کردن شکۆداریشی کردن.” ئەم ئایەتە پێمان دەڵێت هەر لەوکاتەوەی خوداوەند هەڵیبژاردین، وەک ئەوەی وایە لەخزمەتی ئەو لەئاسمان پیرۆز کرابین. هیچ شتێک ناتوانێت، تەنها یەک ڕۆژیش باوەڕدار لە پیرۆز بخات چونکە خوداوەند لە ئاسمان بڕیاری لێداوە و دەستنیشانی کردووە. کاتێک کەسێک بەڕاست، یان دادپەروەر هەژمار کرا، لە ئاسمانیش کە پیرۆز کراوە ڕزگاری ئەو کەسە مسۆگەر کراوە و لە دڵنییای و پارێزراوی دەبێت. ب) هەروەها کتێبی پیرۆز وەک پرسیار وەبیرمان دەهێنێتەوە: “کێ سکاڵا لە بژاردەکانی خودا دەکات؟ خودایە ئەوەی بێتاوان دەکات. کێیە تاوانبار دەکات؟ عیسای مەسیحە کەوا مرد، بەڵکو لەمەش زیاتر هەڵستایەوە، هەر ئەویش لە دەستەڕاستی خودایە و داکۆکیمان لێدەکات.” چ کەسێک دەتوانێت مەحکوومان بکات؟ هیچ کەس. چونکە مەسیح کە لەڕێگەی ئێمە مرد هەر ئەو کەسەشە کە دەتەوانێت حوکمی ئێمە بدات. و ئەمەش لە حاڵەتێکدا کە مەسیح حاکم و داکۆکیکارمانە و هەروەها ڕزگارکارمانە. پ) مەسیحییان ئەوکاتەی باوەڕ دەهێنن دووبارە لەدایک دەبنەوە (بەواتای کە دەبنە مرۆڤێکی نوێ). ئەگەر کەسێکی مەسیحی ئەو ڕزگارییەی کە بەدەستی هێناوە لەدەستی بدات، ئەوە کەسێکە کە هەرگیز ژیانی نوێی وەرنەگرتووە. لە وتەی خودادا هیچ دەلیل و ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی کەسێک ژیانی نوێ بەدەست بهێنێت و لەدەستی بدات بەڵکو یان بەدەستی هێناوە و بەڕاستی و تیایدا چەسپاوبێت، یان هەر لە ئەسلدا ژیانی نوێبوونەوەی بە باوەڕ لە مەسیحدا بەدەست نەهێناوە. ج) ڕۆحی پیرۆز لەناو باوەڕداران نیشتەجێیە و هەموو باوەڕداران بە یەک ڕۆح بۆ یەک لەش لەئاوهەڵکێشراون. ئەگەر بڕیار بێت ڕزگاری خۆی لەمەسیح لەدەست بدات ئەوە بەو واتایەیە کە لەجەستی مەسیح جیا بۆتەوە. چ) هەروەها کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت هەر کەسێک بە مەسیح باوەڕ بهێنێت “ژیانی هەمیشەیی” دوای هەڵستانەوەی دەبێت. ئەگەر تۆ ئەمڕۆ بە مەسیح باوەڕ بهێنیت و ژیانی هەمیشەی بەدەست بهێنێت بەڵام بەیانی ئەمە لەدەست بدەیت، ئیتر بەکارهێنانی وشەی هەمیشەیی هیچ مانایەکی نامێنێت. بۆیە ئەگەر ڕزگاری خۆت لەدەست بدەیت هەموو بەڵێنەکانی ژیانی هەمیشەیی لە وشەی خودادا ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە. ح) بە ڕای من باشترین شایەتی کۆتای خودی وشەی خودا دیاری دەکات، ئینجیل دەفەرمووێت: “چونکە دڵنیام نە مردن و نە ژیان، نە فریشتەکان و نە سەرۆکەکان، نە شتەکانی ئێستا و نە شتەکانی داهاتوو، نە هێزەکان، نە بەرزی و نەقووڵی، نە بەدیهێنراوی دیکە، ناتوانێت لە خۆشەویستی خودا جیامان بکاتەوە ئەوەی لە عیسای مەسیحی خوداوەندمانە.” کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت هەمان ئەو خودایەی ئێوەی ڕزگار کردووە، هەروەها ئێوەش دەپارێزێت. کاتێک ڕزگار دەبیت بۆ هەمیشە ڕزگار دەبین. ڕزگاری ئێمە بۆ شێوەیەک بڕاوەتە کە تا هەمیشە مسۆگەر کراوە. Post Views: 620