ئایا کتێبی پیرۆز بۆ ئەم زەمانە و چەرخی نوێ دەشێت بەکاربێت؟
www.kurdishgospel.tv

ئایا کتێبی پیرۆز بۆ ئەم زەمانە و چەرخی نوێ دەشێت بەکاربێت؟


وەڵام: کتێبی پیرۆز بۆ خۆی دەڵێت، “وشەی خودا زیندووە، کاریگەرە، لە هەموو شمشێرێکی دوودەم تیژترە، نێوانی دەروون و ڕۆح و جومگەر و مۆخی ئێسک دەبڕێت، نیاز و بیری دڵ جیا دەکاتەوە.” هەرچەند نووسینی کتێبی پیرۆز پێشی نزیکەی ١٩٠٠ تەواو کرا، خاسیەت و گونجانی بۆ ئەم زەمانە بەکارەو و بەدەست لێ‌نەدراوی ماوەتەوە. کتێبی پیرۆز تەنها سەرچاوەی ڕاست و دروستە کە دەرخەری ڕاستییەکانی خودا دەربارەی خۆی و پلانەکەیەتی بۆ مرۆڤ کە بە ئێمەی داوە.

کتێبی پیرۆز زانیارییەکی زۆر لەبارەی دونیای سروشتی لە خۆ دەگرێت کە لەڕێگای زانایان و دۆزەرەوانی زانستی پێی بەم ڕاستییە براوە. هەروەها نەخشە ڕیگای ژیانی تیایدایە لەلایەن خوداوە بۆ مرۆڤ، کە چۆن مرۆڤ دەتوانێت خواستی خودا بە جێ‌بهێنێت، ژیانێکی شایستە و سەرفراز و خۆش بەختانەی هەبێت کە خۆی و خەڵكیش لێی سوودمەبن، و ببێتە مایەی ئارامی و ئاشتی و پێکەوەژیان. هەروها سەرگوزەشتی زۆرێک لە کەسایەتییەکانی مێژووی پێشی لەخۆ دەگرێت کە بە شێوەیەکی واقعی باسیان لێوە کراوە. لەم نووسیانەنەدا کتێبی پیرۆز زانیارییەکی زۆر دەربارەی ڕەفتاری مرۆڤ و خواستەکانی باس دەکات. ئەزمنوونی ڕۆژانەی ژیان ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەخات کە ئەم زانییارییانە سەبارەت بە شوناسی مرۆڤ وردتر و فراوانترن لەو کتێبانەی کە دەربارەی دەروون ناسی باس لە شوناسی مرۆڤ دەکەن. زۆرێک لە ڕاستییە مێژووییەکان کە لەکتێبی پیرۆزدا نووسراون لە لایەن سەرچاوەکانی دەرەوەی کتێبی پیرۆز پشت ڕاست کراونەتەەوە.
لێکۆڵینەوە مێژووەکان هەماهەنگی و نزیکییەکی زۆریان دەرخستووە لەنێوان نووسینەکانی کتێبی پیرۆز و نووسراوە مێژووەکانی دەرەوەی کتێبی پیرۆز سەبارەت بە هەمان ڕووداو، و پشت ڕاستکەرەوەی و ڕاست و دروستی دووپات دەکاتەوە.

بەرهەرحاڵ کتیبی پیرۆز کتێبێکی مێژوویی، یان کتێبی دەروون ناسی، یان گۆفارێکی زانستی نییە. کتێبی پیرۆز کە بە ئێمەی داوە، ڕوون کردنەوەیەکە کە خودا کێیە و خواستی چییە لە مرۆڤ و چ پلانێکی هەیە بۆ مرۆڤ. گرنگترین بەش لەم ڕوونکردنەوەی ئەم داستانە جیابوونەوەی ئێمەیە لە خودا بە هۆی گوناهە، و ئەوە کە نوێکردنەوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئێمە لە ڕێگای قوربانی کردنی کوڕەکەی بوو بەچوونە سەرخاچ کە عیسای مەسیحە. پێویستی ئێمە بە ڕزگاری ئەو، و خواستی خودا بۆ دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ ئێمە هەرگز ناگۆڕێت و پشت گوێ ناکرێت.

کتێبی پیرۆز زانیارییەکی زۆری لە خۆ گرتووە، بە وردەکاری و هاوشێوەیی ئەم زەمانە. گرنگترین پەیامی کتێبی پیرۆز – ڕزگاربوون و ئازادبوونە لەگوناهە – بە شێوەی جیهانی و تا کۆتایی پەیوەستە بە نەوە دوای نەوەی مرۆڤایەتی. وشەی خودا هیچ کات لەگەڵ زەمان دوا ناکەوێت و باشتریش نابێت. فەرهەنگەکان دێنە گۆڕین، یاساکان دێنە گۆڕین، و وەچە دێن و دەڕۆن، بەڵام وشەی خودا هەروەک خۆی و بەهەمان شێوە کە پەیوەندی هەبوو لەگەڵ زەمانی نووسینی، پەیوەستییەکی هاوزەمانی هەیە لە هەموو کاتێکدا. هەموو کتێبی پیرۆز لەسەر ژیانی هاوچەرخمان بە هەمان شێوەی ئەو زەمانە تەتبیق نابێت، بەڵام ئەو ڕاستییە و حەقیقەتەی تیایدا هەیە کە دەتوانین و دەبێت لەژیانی خۆمان‌دا تەتبیقی بکەین.