Home Uncategorized گرنگی لەئاوهەڵکێشانی مەسیحییەکان چییە؟ www.kurdishgospel.tv گرنگی لەئاوهەڵکێشانی مەسیحییەکان چییە؟ وەڵام: بەگوێرەی کتێبی پیرۆز لەئاوهەڵكێشانی مەسیحییەکان شایەتیدانێکی جەستەیییە لەوەی کە لەدەروونی باوەڕهێنەرێک ڕوویداوە. لەئاوهەڵكێشانی مەسیحی واتای لەگۆڕنانی ئەو کەسایەتییەی کە کەسەکە پێشتر هەی بووە بە هەموو عەیب و عاڕ و هەموو هەڵە و گوناهەکانی دیکە کە پێشتر هەیبووە. بەچوونە ژێر ئاوەکە لە گۆڕی دەنێت و لەوێدا بەجێیدەهێڵێت و بەهەستانەوە لە ئاوەکە کەسایەتییەکی دیکە وەردەگرێت، هەروەک ئەوەی کە لە کتێبی پیرۆزدا داوا کراوە کە خسڵەتەکانی باوەڕداری مەسیحی دەبێت چۆن بێت. لەئاوهەڵكێشان، لە دایکبوونەوەیەکی نوێیە، لەدایکبوونەوە لە باوەڕێكی نوێ، لە تێگەیشتنێکی نوێ لەخوداوەند و لە ڕاسپاردەکانی. خۆ دفن لە ئاوەکە وەک دفنکردنی مەسیح لەناو خاک، و هاتنەدەرە و هەڵستانەوە وەک هەڵستانەوە و هاتنەدەرەوەی مەسیح لەناو گۆڕ. ئەم جارەیان نوێ بوونەوە بەبوون بە ڕۆڵەی خودا، ئیتر کەسی باوەڕهێنەر دەبێت شکۆ و شانازی و پیرۆزی کەسایەتییەک وەربگرێت کە شایەنی ڕۆڵەی خودا بێت. بوون بە ڕۆڵەی خوداوەند هێند ئاسان نییە تەنها دان پێیادانێک بێت، بە وشە دەری ببڕیت و بەجەستە چوونە ناو ئاوێک و هاتنە دەرەوە. بەڵکو دەبێت گۆڕانکارییەکی وەها لەجەوهەرو ناخ و بیروباوەڕی کەسی باوەڕهێن ڕوویدابێت کە بتوانی لەئاست بەرپرسیارییەتی ئەو ناونیشانەبێت و ئەو پلەوپێگەیەبێت کە وەری دەگرێت ئەوەش کە بوونە بەڕۆڵەی خوداوەند. ڕۆڵەی خوداوەند ئیتر دوای خواستە چەپەڵەکانی دونیایی ناکەوێت، ئیتر فریوی شەیتان ناخوات. ئیتر هەموو خراپەکان لە خۆیدا تەرک دەکات و وەک بەرگێک دایدەنێت و فڕێی دەدات و جارێکی تر ئەو بەرگە لەبەرناکاتەوە، بەڵکو بەرگێکی نوێ لەبەر دەکات کە بەرگی ڕۆڵەی خودایە، بەرگی پاکی و بێگەردی. لە دڵ و دەروونەوە پاک و بێگەردی چیتر ئەم وەکو کەسانی دیکە نییە، بچووکترین هەڵەی لەسەر ئەژماردەکرێت، بچووکترین گەردی پێوە دیارە لەلای خودا و لەلای خەڵکی. کاردەکات بە خۆشەویستی و هەموو ئەو باشانەی کە مەسیح وەک ڕۆڵەی خودا بوو پێشەنگێک بۆمان کە دەبێت ئێمە چۆن بێت باوەڕمان، چۆن بێت گوفتارمان، چۆن بێت ڕەفتارمان لە بەرامبەر خودا و بەرامبەر خەڵکی. هەرکەس بەم تێگەیشتنە و بەم باوەڕە گەیشتبێت و بزانێت کە مەسیح ڕۆڵەی خودا هات بۆ سەر زەوی فێری کردین کە دەبێت چۆن بین، ڕاسپاردەکانی خودای تێگەیاندین و جەستەی مرۆڤی پۆشی و چووە سەر خاچ ئازاری کێشا و بوو بەقوربانی لە پێناو بەدەستهێنانەوەمان و بوونمان بە ڕۆڵەی خودا. هەروەک ئەوەی کە لەسەرەتا بۆ ئەو ئامانجە بەدیهێنانین کە لەگەڵ ئەودا بژین. بەڵام هەرلەسەرەتاوە ئادەم و حەوا کەوتنە ناو فریوی شەیتان و لەئامانجەکە دوورکەوتنەوە بەڵام بەم فێرکردن و قوربانیدانەی مەسیح جارێکی دیکە خوداوەند دەیەوێت بمانگێڕێتەوە بۆ ئامانجە ڕاستەقینەکە ملکەچکردنە بۆ خواستی و بەجێهێنانی فێرکردنەکانێتی. ژیانی پاک و پیرۆزی لەسەر دوو بنەمای هەرەگرنگ بنیاد دەدرێت، ئەوەش: “کە خودامان خۆش بووێت بەوپەڕی بیرمان، بەوپەڕی دڵمان، بەوپەڕی خۆشەویستیمان و سوپاسگوزاری بیت.” و “لەگەڵ خەڵکیدا وابین کە پێمان خۆشە وابن لەگەڵمان.” واتا وتە و گوفتارمان بەچاکە و خۆشەویستی بێت لەگەڵ خەڵکی، هەرکەس بە باوەڕ لەمە تێگەیشتبێت و عیسای مەسیح بە ڕزگارکاری خۆی قبووڵ بکات ئەوە بەئەنجام گەیاندی بەلەئاوهەڵكێشان بۆی دروستە. Post Views: 561