ئایا دوای مردن شانسێکی دیکەمان پێ دەدرێت بۆ ڕزگاربوون؟
www.kurdishgospel.tv

ئایا دوای مردن شانسێکی دیکەمان پێ دەدرێت بۆ ڕزگاربوون؟

ئایا دوای مردن شانسێکی دیکەمان پێ دەدرێت بۆ ڕزگاربوون؟

لە کاتێکدا بیرۆکەی “شانسی دووەم” گەشەی پێ‌دەدرێت، کتێبی پیرۆز بەڕاشکاوی دەڵێت کە مردن کۆتای هەموو شانسێکە. ئینجیل دەفەرمووێت کاتێک دەمرین لێپیرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت. کەواتە تاکو مرۆڤ لە ژیاندایە شانسی دووەم، سێیەم، چوارەم، پێنجەم، و هتد هەیە بۆ ئەوەی مەسیح قبووڵ بکات و ڕزگاری بێت. بەڵام مردنت، کۆتای هەموو شانسێکتە. کەواتە بیرۆکەی ئەعراف، کە جێگەیەکە لەنێوان بەهەشت و دۆزەخدا بۆ ئەوانەی کردارەکانیان بەرابەر وەستاوە چاکەوخراپە و باجی گوناهەکانیان دەدەن، هیچ پاڵپشتێکی ئینجیلی نییە.

بۆ ئەوەی بزانین کە چی ڕوودەدات لە ئەوانەی باوەڕیان نەهێناوە دوای مردن، دەگەڕێینەوە بۆ ئینجیل. ئینجیل دەفەرمووێت (لە باسکردنی ڕۆژی قیامەت)، “مردووەکانم بینی بە گەورە و بچووکەوە لەبەردەم تەختەکە ڕاوەستابوون و پەڕتووەکەکان کرانەوە … مردووەکان بە گوێرەی کردەوەکانیان بەوەی لە پەڕتووکەکان نووسراوە حوکم دران.” ئەوەی پەرتووەکەی باسی دەکات هەموو بیرۆ و کرداری حوکمدراوەکانی لە خۆ تۆمارکردووە. هەروەها دەفەرمووێت، “بە کرداری شەریعەت کەس لەلای بێ‌تاوان نابێت، بەڵکو گوناه بەهۆی شەریعەت دەناسرێت.” کەواتە هەموو ئەوانەی لەسەر بنەمانی کردار و بیر حوکم دەدرێن، ئەوانە بۆ دۆزەخ ڕەوانە دەکرێن. بەڵام لەلایەکی دیکەوە، باوەڕداران بە مەسیح، بەگوێرەی کتێبی کردارەکانیان حوکم نادرێن، بەڵکو ناویان لە کتێبێکی دیکە نووسراوە – ئەویش “کتێبی ژیان”. ئەو کتێبە ناوی ئەو کەسانەی لێ‌تۆمار کراوە کە باوەڕیان هێنابوو بە پەروەردگار عیسا، تەنها ئەوان ڕێیان پێ‌دەدرێت بۆ چوونە ناو بەهەشت.

ناخی تێگەیشتنی ئەم بابەتە تێگەیشتنە لەو کتێبەی سەروە – کتێبی ژیان. ئەوانەی کە ناویان لەم کتێبەدا هەیە “پێش دامەزراندی ژیان” خوداوەند هەڵیبژاردوون بە نیعمەتی مەزنی خۆی لە ڕێگای کڵێسای عیسای مەسیح. ئەو کەسانە شانسێکی دووەمیان ناوێت بۆ ڕزگاربوون، چونکە مەسیح ڕزگاربوونی بۆ مسۆگەر کردوون. ئەو هەڵیبژاردین، ئەو ڕزگاری کردین، و ئەو دەمانپارێزێت. هیچ شتێک ناتوانێت لە مەسیح جیامان بکاتەوە. ئەوانەی کە مەسیح بۆیان مرد ڕزگاریان دەبێت چونکە مەسیح خۆی ئاگاداریانە. بەئاشکراوی فەرمووی، “هەر کەسێک باوکم دەیداتە من دێتە لام، ئەوەش بێتە لام، هەرگیز دەری ناکەم.” و “ژیانی تاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت. بۆ باوەڕداران، هیچ پێویستییەک بۆ شانسی دووەم نییە چونکە شانسی یەکەم کۆتایی بە هەمووی هێناوە.

لێرە پرسیارێک دەکرێت، چی سەبارەت بەوانەی باوەڕناهێنن؟ ئایا دەبێت هەر باوەڕنەهێنن و تۆبە نەکەن ئەگەر شانسێکی دیکەیان پێ‌درا؟ وەڵامەکە نەخێرە، چونکە دڵ و هزریان ناگۆڕدریت تەنها لەبەر ئەوەی مردوونە. دڵیان و بیریان لە جۆرە “دژایەتییەکە” لەدژی خودا و باوەڕی پێ‌ناکەن تەنانەت گەر چاوبەچاو بیبینن. ئەم وەڵامەی ئێمە لە ئینجیل‌دا سەلماندراوە لە چیرۆکی هەژارو دەوڵەمەندەکە. ئەوەی کە دەبوایە تۆبە بکات دوای ئەوەی شانسێکی دووەمی پێ‌درا بۆ بینینی ڕاستییەکان، پیاوە دەوڵەمەندەکە بوو. لە چیرۆکەکە دەخوێنینەوە کە سەڕەڕای ئەوەی کە پیاوە دەوڵەمەندەکە لە گڕەدا ئازای دەچێژا، تەنها داوای لە پێغەمبەر ئیبراهیم کرد کوڕە هەژارەکە بنێرێت بۆ ئەوەی خانەوادەکەی ئاگاداربکاتەوە بۆ ئەوەی هەمان کۆتایی ئەمیان نەبێت. هیچ جۆرە هەستێکی تۆبە لە دڵی‌دا نەبوو، تەنها پەشیمانییەک بۆ کۆتاییەکەی. پێغەمبەر ئیبراهیم بەوەڵامەکەی بابەتەکی ڕوونکردەوە، “پێی‌ووت: ئەگەر گوێ لە موسا و پێغەمبەران نەگرن، تەنانەت یەکێک لەناو مردووانیش هەڵستێتەوە، قەناعەتیان پێ نایێت.” کەواتە دەبینین کە کتێبی پیرۆز بە دڵنییاییەوە باس لە ڕزگاربوونی باوەڕداران دەکات، بەڵام هیچ ڕۆشناییەکی نەکردۆتەوە سەر ڕزگاربوونی ئەوانەی باوەڕیان پێ‌نەهێناوە. نەشانسی دووەم، نە شانسی سێیەم و چوارەم دەتوانێت ئەو دڵە بەردەیان بکاتە دڵێکی گۆشت.

ئینجیلی پیرۆز دەڵێت، “هەموو ئەژنۆیەک بۆ ناوی عیسا چۆک دابدەن، لەئاسمان و سەر زەوی و ژێر زەویش، هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت کە عیسای مەسیح خوداوەندە، بۆ شکۆی خودای باوک.” ڕۆژێک دێت کە هەموو کەسێک ئەژنۆی دادەنێت و دەبینن کە عیسا خوداوەند و ڕزگارکارە. ئەو ساتە، زۆر تاخیرە بۆ تۆبەکردن و گەڕانەوە. ئەوانەی باوەڕیان نەهێناوە دوای مردن تەنها حوکم‌دانیان بۆ دەمینێتەوە. لەبەر ئەوە ئێمە لەم ژیانە دەبێت باوەڕ بە عیسای مەسیح بکەین و متمانەمان پێی هەبێت.