بۆچی زیندووبوونەوەی عیسای مەسیح گرنگە؟

بۆچی زیندووبوونەوەی عیسای مەسیح گرنگە؟

بۆچی زیندووبوونەوەی عیسای مەسیح گرنگە؟

زیندووبوونەوەی عیسا لەمردن گرنگە بەهۆی چەند خاڵێکەوە. یەکەم، بەڵگەیەکە لەسەر هێزە مەزنەکەی خودا. باوەڕهێنان بە زیندووبوونەوە باوەڕهێنانە بە خودا. ئەگەر خودا هەبێت، و ئەگەر جیهانی دروست کردبێت و دەسەڵاتی لەسەر هەبێت، ئەوە توانای هەیە لەسەر زیندووکردنەوەی مردووان. ئەگەر ئەم جۆرە هێزەی نەبێت، ئەوە شایەنی باوەڕی ئێمەی نییە و شایەنی نییە نوێژی بۆ بکەین. تەنها ئەو کەسەی ژیانی دروست کردووە دەتوانێت زیندووی بکاتەوە، تەنها ئەو دەتوانێت مردن بکاتە ژیان، تەنها ئەو دەتوانیت مردن لەناو ببات. لە زیندووبوونەوەی عیسا لە مردن، خودا دەسەڵاتە ڕەهاکەی لەسەر ژیان و مردن وەبیرمان دەهێنێتەوە.

دووەم، زیندووبوونەوەی عیسا شایەتییەکە لەسەر ڕاستەقینەیی زیندووبوونەوەی مرۆڤ، کە بنەمایەکی باوەڕی مەسیحییە. مەسیحییەت، بە پێچەوانەی لەگەڵ ئاینەکانی دیکە، دامەزەرێکی هەیە کە مردنی بەزاند و هەمان شتی پەیمانی شوێنکەوتووەکانی دا. هەموو ئاینەکانی دیکە لەڕێگای پێغەمبەران و پیاوان دامەزراوە کە کۆتاییان مردن و گۆڕ بووە. ئێمە وەکو مەسیحی، ئاسوودەییەکی مەزن دەبینین لەو ڕاستییەکی کە خودا شێوەی مرۆڤی وەرگرت، و بۆ گوناهەکانی ئێمە مرد، و لە ڕۆژی سێیەم هەڵستایەوە. گۆڕ توانای کۆت کردنی نەبوو. ئەو ئەمڕۆ زیندووە، و لە دەستە ڕاستی خودای باوک لەئاسمان دانیشتووە.

یەکێک لە قوتابییەکانی عیسا باسی گرنگی باوەڕهێنان بە زیندووبوونەوەی عیسا کردووە. هەندێ کەس لە شاری کۆرنسۆس باوەڕیان بە زیندووبوونەوەی مردوو نەبوو، و ئەو باس لە شەش بەد ئاکام کردووە ئەگەر باوەڕ بە زیندووبوونەوەی عیسا نەکەین: ١) جاڕدانی عیسا بێ سوو دەبێت؛ ٢) و باوەڕ هیچ سوودی نابێت و پووچە؛ ٣) هەموو شایەتان و جاڕدەرەکانی زیندووبوونەوەی عیسا درۆزن دەبن؛ ٤) قوربانیمان نییە بۆ گوناهە؛ ٥) هەموو باوەڕداران پێشوو دەڕۆنە ناو دۆزەخ؛ و ٦) مەسیحییەکان نەگبەتترین خەڵک دەبن لەسەر زەوی. بەڵام مەسیح لەڕاستی‌دا لە نێوان مردووان‌دا زیندووبووەوە و “بۆتە نۆبەری نووستووان”، و دووپاتی کردەوە کە ئێمە زیندوودەبینەوە.
وەحی خودا گەرەنتی زیندووبوونەوەی باوەڕداران دەکات کاتی هاتنی عیسای مەسیح. ئەم جۆرە دڵنییایە و خۆشییە لە ئینجیل وەکو گۆرانییەک وێنە کراوە، ئەوکاتەی دەفەرمووێت، “ئەی مردن، کوا سەرکەوتنت؟ ئەی مردن، کوا پێوەدانت؟”

ئایا ئەو ئایەتانە چ پەیوەندییەکیان هەیە بە گرنگی زیندووبوونەوە؟ قوتابییەکی مەسیح وەڵام دەداتەوە، “… بزانن ڕەنجتان بۆ خوداوەند بێ سوود نییە.” بیرمان دەهێنێتەوە کە چونکە ئێمە دەزانین بۆ ژیانێکی نوێ زیندوودەکرێینەوە، ئێمە لە پێناوی مەسیح تووشی چەوسانەوە و مەستری بین، هەروەکو ئەوەی تووشیان بوو. ئێمە دەتوانین شوێنکەوتووی ڕێڕەوی هەزارەها شەهید بین کە لە درێژای مێژوو بەدڵخۆشی و گوزەرانییەوە ژیانی زەمینییان گۆڕییەوە بە ژیانی تاهەتایی بە زیندووبوونەوە.

زیندووبوونەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان سەرکەوتن و سەربەرزییە بۆ هەموو باوەڕدارێک. عیسای مەسیح مرد، لەگۆڕ ناشترا، و لە ڕۆژی سێیەم زیندووبووەوە. و دووبارە دەگەڕێتەوە! ئەوانەی لە پێناوی ناوی مەسیح مردن ‌هەڵدەستێندرێنەوە، و ئەوان کە زیندوون جەستەیان بە جەستەیەکی نوێ و شکۆدار دەگۆڕدرێتەوە.

کەواتە بۆچی زیندووبوونەوەی عیسا گرنگە بۆ ڕزگاربوون؟ چونکە پێشاندەدات کە خودا قوربانییەکی عیسا قبووڵ کرد. دەسەلمێنێت کە خودا توانای زیندووکردنەوەمانی هەیە. و گەرەنتییەک دەدات کە ئەوانەی باوەڕن بە مەسیح دەهێنن بە مردووی نامێنن، بەڵکو بۆ ژیانی هەمیشەیی زیندوودەکرێنەوە. ئەمە هیوا پیرۆزەکەی ئێمەیە!