بۆچی خودا گەلی ئیسرائیلی هەڵبژارد وەکو گەلی هەڵبژاردەی خۆی؟
www.kurdishgospel.tv

بۆچی خودا گەلی ئیسرائیلی هەڵبژارد وەکو گەلی هەڵبژاردەی خۆی؟

لە تەورات سەبارەت بە گەلی ئیسرائیل نووسراواە: “یەزدان دڵی پێتانەوە بەند بووە و هەڵیبژاردوون، نەک لەبەر ئەوەی لە هەموو گەلان زۆرترن؛ لە ڕاستیدا ئێوە لە هەموو گەلان کەمترن. بەڵام لە خۆشەویستی یەزدان بوو بۆتان و پاراستنی ئەو سوێندەی بۆ باوباپیرانتانی خوارد، یەزدان بە دەستێکی بەهێز دەریهێنان و ئێوەی لە خاکی کۆیلایەتی کڕییەوە، لە دەستی فیرعەونی پاشای میسر. جا بزانن کە یەزدانی خوداتان خۆی خودایە، خودای بەوەفاییە، پارێزەری پەیمان و خۆشەویستی نەگۆرە تا هەزار نەوە، بۆ ئەوانەی خۆشیان دەوێت و فەرمانەکانی دەپارێزن.”

خودا ئیسرائیلی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببنە ئەو گەلەی کە خودا عیسای مەسیحی لێوە دەنێرێت – ئەوەی ڕزگارکارە لە گوناهە و مردن. یەکاویەک دوای ئەوەی ئادەم و حەوا تووشی گوناهە بوون لە باخچەی عەدەن، خودا پەیمانی ناردنی عیسای مەسیحی دا. خودا دوای ئەوە بەبەدەوامی جەختی لەسەر پەیمانی ناردنی مەسیح دەکردەوە و وێناکەی ڕوونی لەبەر چاویان دەکێشا کە مەسیح لە نەوەی پێغەمبەر ئیبراهیم، ئیسحاق و یاقوب لەدایک دەبێت. هۆی سەرەکی هەڵبژاردنی گەلی ئیسرائیل وەکو گەلی تایبەتی خۆی لەعیسای مەسیحدا سەرچاوە وەردەگرێت. بێ گومان خودا پێویستی بە گەلێکی هەڵبژاردە نەبووە، بەڵام بڕیاڕەکەی بەو شێوەیە بوو. عیسا دەبووایە لە گەلێک بێتە ئەم جیهانەوە، و خودا ئیسرائیلی هەڵبژارد.

بەهەرحاڵ، هۆی هەڵبژاردنەکەی خودا تەنها چەمکی ناردنی مەسیح نەبووە. بەڵکو خواستی خودا بۆ نەوەی ئیسرائیل ئەوەبوو کە پەیامەکەی بگەیەننە گوێ نەتەوانی دیکە. بەشێوەیەک کە ببنە مامۆستا، و پێغەمبەران و ڕەسوول بۆ جیهان. نیازی خودا لە هەڵبژاردنی گەلی ئیسرائیل ئەوەبوو ببنە خەڵکانێک و نەتەوەیک کە خەلکی دیکە بەرەو خودا ڕێڕەو بکەن و ڕۆشنایی بگەیەننە چاوی خەڵکان بۆ ئەوەی ڕەچاوەی پەیمانەکەی خودا بکەن لەناردنی فادی، مەسیح، و ڕزگارکار. تا ڕادەیەک گەلی ئیسرائیل شکستیان هێنا لە هێنانەدیان. بەڵام، مەبەستە سەرەکەێکی خودا بۆ گەلی ئیسرائیل لە ناردنی مەسیح بۆ جیهان، هەرگیز کۆتایی پێ نەهات و گۆشاوگۆش لە عیسای مەسیح هاتە دی.