مەبەست چییە لە ئاشتبوونەوە لەگەڵ خودا؟
www.kurdishgospel.tv

مەبەست چییە لە ئاشتبوونەوە لەگەڵ خودا؟

مەبەست چییە لە ئاشتبوونەوە لەگەڵ خودا؟
چ پێویستییەکمان بە ئاشتبوونەوە هەیە لەگەڵ خودا؟

وێنای دوو برادەر بکێشە پێش چاوت کە ناکۆک بوونە یان شەڕیان کردووە. ئەو پەیوەندییە خۆشەی لەنێوانیان هەبوو تێکشکاوە و ڕاتەکەندراوە و گەیشتۆتە خاڵی کۆتایی. ئیتر قسە لەگەڵ یەکتر ناکەن و ئەو پەیوەندییەی کە هەمیشە لەنێوانیان هەبووە دەردەکەوێت زۆر بە سەیری کۆتایی پێ‌هاتبێت. ئەو دوو برادەرە ئیتر وەکو بێگانە لەگەڵ یەکتر مامەڵە دەکەن – ئەمەش بەڕاستی واقعێکی تاڵە. ئەو دووربوون و وازهێنانە لەیەکتر چاکدەبێتە بەئاشتبوونەوەیان. ئاشتبوونەوە واتای ئەو برادەرایەتییە دووبارە بنیاد بنەیتەوە و ئەو نەیارییە نەمێنێت. ئاشتبوونەوە کاتێک دەبێت برادەران لەسەر جیاوازییەکانیان زاڵ‌بن و پەیوەندییە کۆنەکەیان ئاوەدان بکەنەوە. ئینجیل دەڵێت: “ئەمەش هەموو لەخوداوەیە، کە لەگەڵ خۆی بەهۆی مەسیح ئاشتی کردینەوە و خزمەتی ئەم ئاشتبوونەوەی پێداین، واتا خودا لەمەسیح‌دا جیهانی لەگەڵ خۆی ئاشت دەکردەوە، گوناهەکانیان لەسەر نانووسێت و پەیامی ئاشتبوونەوەی بە ئێمە سپاردووە.”

ئینجیلی پیرۆز دەڵێت مەسیح لەگەڵ خودا ئاشتی کردینەوە. واتای کە ئێمە پێویستیمان بە ئاشتبوونەوەیە ئەوەیە کە پەیوەندییەکەمان پچڕاوە لەگەڵ خودا. چونکە بەدڵنییاییەوە خودا پیرۆزە، ئەوە ئێمە هۆی ئەم پچڕانەین. گوناهەکانمان جیای کردینەوە لە خودا. ئینجیل دەڵێت ئێمە دوژمن بووین لەگەڵ خودا: “چونکە ئەگەر کاتێک دوژمن بووین لەگەڵ خودا، بە مردنی کورەکەی ئاشت‌ببووینەوە، ئەو کاتێ ئاشت‌بووینەوە چەند زیاتر بە ژیانی ئەو ڕزگار دەبین!”

عیسا بەمردنی لەسەر خاچ بەدادی حوکمی خودای هێنایە دی و ڕێگای بۆ ڕەخساندین دوژمنەکانی خودا، کە ئێمەین، دووبارە ئاشتی لە خودا بدۆزینەوە. ئاشت‌بوونەوەمان لەگەڵ خودا پێکهاتووە لە ژیان لەبەرەکەتی و بەخشینی گوناهەکانمان. دەرئەنجامی قوربانی مەسیح ئەوەبوو کە پەیوەندییەکەمان لە دوژمنایەتییەوە گۆڕا بۆ دۆستایەتی. خوداوەند لە ئینجیل‌دا دەفەرمووێت: “ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم … بەڵام ناوی دۆستم لێنان”. ئەو ئاشتبوونەوەیەی کە ئینجیل باسی دەکات ڕاستییەکی شکۆدارە. ئێمە دوژمنی خودا بووین بەڵام ئێمە ئێستا دۆستیین. ئێمە لەژێر حاڵەتی ئیندانەکردن بووین بەڵام ئێمە ئێستا بەخشراوین. ئێمە لەجەنگ‌دا بووین لەگەڵ خودا، بەڵام ئێستا ئێمە لە ئاشتییەکداین کە لەسەرووی هەموو تێگەیشتنێکدایە. {ئەمەش هەروەها تۆ دەگرێتەوە گوێگری خۆشەویست! بە باوەڕهێنانت بەعیسای مەسیح وەکو ڕزگارکارت ئەوە خودا گوناهەکانت دەبەخشێت و ئاشت دەبیتەوە لەگەڵ خودا و ئیتر خودا وەکو دۆستێک بانگت دەکات نەک کوێلە … نەک عبد!!}