بۆچی خودا لەتەورات داوای قوربانی ئاژەڵی دەکرد؟
www.kurdishgospel.tv

بۆچی خودا لەتەورات داوای قوربانی ئاژەڵی دەکرد؟

خودا داوای قوربانی ئاژەڵانی دەکرد بۆ ئەوەی پۆششێکی کاتی بۆ گوناهەکانمان فەراهەم بکات وەکو هێمایەک بۆ قوربانییە تەواو و بێخەوشەکەی عیسای مەسیح. قوربانی ئاژەڵ سیمایەکە کە لە زۆر لاپەڕەی کتێبی پیرۆز دەدۆزرێتەوە “لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێن ڕشتن نابێت.” ئەوکاتەی ئادەم و حەوا گوناهەیان کرد، خودا ئاژەڵێکی بۆ سەربڕین بۆ ئەوە وەکو پۆشاکێک خۆیان پێ‌دابپۆشن. هەروەها لەدوایانەوە قاین و هابیل قوربانییان پێشکەش خوداوەند دەکرد. بەڵام قوربانییەکەی قابیل شایەنی قبووڵ کردن نەبوو لەلای خودا چونکە میوە بوو، لەکاتێکدا خوداوەند قوربانییەکەی هابیلی قبووڵ کرد چونکە قوربانییەکەی “نۆبەرەکەی مێگەلەکەی” بوو. هەروەها لەدوای لافاوەکەی پێغەمبەر نوح، کە هەروەها لە تەورات‌دا باس کراوە، پێغەمبەر نوح قوربانی ئاژەڵی پێشکەش خودا کرد.

خودا فەرمانی دابوو گەلی ئیسرائیل بەچەند شێوەیەک قوربانی پێشکەش بکەن بەپەیڕەوکردنی پرۆسەی دیاریکراو کە خودا لەوەپێش ڕوونی کردنبنەوە. یەک، دەبێت ئاژەڵەکە پاک و بێخەوش بێت. دووەم، دەبێت کەسی پێشکەش کار قوربانییەکە دەستنیشان بکات. و هەروەها دەبێت خۆی سەری ببڕێت. ئەگەر ئەم کارەی بەباوەڕەوە ئەنجام دا، ئەوە لێخۆشبوونێکی کاتی بۆ گوناهەکانیان فەراهەم دەهێنا. قوربانییەکی دیکە هەیە لەتەورات‌دا باس کراوە پێی دەوترێت “ڕۆژی کەفارەت”، کە وێنایەکە بۆ لێخۆشبوون و بەخشینی گوناه.. دەبوایە سەرۆکی کاهین دوو گیسک نێرینەی ببات بۆ قوربانی گوناه. یەکێکیان پێشکەش دەکرا وەکو قوربانی بۆ گوناهەکانی گەلی ئیسرائیل، بەڵام ئەوەی دیکەیان ئازاد دەکرا لەچۆڵەوانی. قوربانییەکە هێمایەک بوو بۆ بەخشینی گوناە و گیسکە ئازادکراوەکە هێمایەک بوو بۆ جیابوونەوە و لابردنی گوناه.

کەواتە بۆچی ئێمە بەردەوام نین لەپێشکەش کردنی قوربانی ئاژەڵ؟

چونکە قوربانی ئاژەڵ کۆتایی پێهات کاتی عیسای مەسیح هات کە قوربانییەکی تەواو و بێخەوش بوو. یۆحەنای لەئاوهەڵكێش دانی بەم ڕاستییە دا کاتێک عیسا بەرەو ڕووی دەڕۆیشت بۆ ئەوەی لەئاوهەڵبکێشرێت، وتی: “ئەوەتا بەرخی خوداوەند، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات!” لەوانەیە لەگەڵ خۆتا ئەم پرسیارەت هێنابێتە کایەوە، بۆچی ئاژە؟ ئایا ئەوان چ تاوانێکیان کردووە؟
بەڕاستی ئەمە ناخی وەڵامەکەیە – چونکە ئاژەڵەکان هیچ گوناهەیەکیان نەکردووە و سەڕەڕای ئەوەش لەجێگای گوناهبارەکە مردوون. هەروەک عیسای مەسیح کە هیچ گوناهەیەکی نەکردبوو بەڵام بە خواستی خۆی خۆی پێشکەش کرد وەکو قوربانییەک بۆ مرۆڤایەتی. عیسای مەسیح گوناهەکانی لەسەر هەڵگرتین و لەجیاتی ئێمە لەسەر خاچ مرد. ئینجیل دەفەرمووێت: “{عیسا} ئەوەی گوناهی نەدەناسی خودا لە پێناوی ئێمە کردییە گوناه، تاکو لە ئەودا ببینە ڕاستودروستی خودا.” ئێمە دەبەخشرێین بە باوەڕهێنان بەو کارەی کە عیسای مەسیح ئەنجامی دا لەسەر خاچ.

بەکورتی، قوربانی ئاژەڵ فەرمانێک بوون لەخوداوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی گوناهەکانمان ببەخشرێن. ئاژەڵەکان وەکو جێگرێک بۆ باجی گوناهەکانمان قبووڵ دەکران. بەڵام ئەم قبووڵ‌کردنە کاتی بوون، ئەوەش ئەو هۆیەیە کە دەبوایە بەبەردەوامی پێشکەش بکرابانایە. پێشکەش کردنی قوربانی ئاژەڵ کۆتایی پێهات بەهاتنی عیسای مەسیح. عیسای مەسیح قوربانییە تەواوەکە بوو ئەوەی کە یەک کەڕەت بوو بۆ هەموو کەس و بۆ هەموو کاتێک، و ئێستا ئەو تەنها نێوانگرە لەنێوان مرۆڤ و خودا. قوربانی ئاژەڵ سایەیەک بوو بۆ قوربانییەکەی مەسیح کە لەجێگای ئێمە سەربڕاوە. بەهۆی قوربانی عیسای مەسیح لەسەر خاچ ئەو ئاژەڵانەی توانای بەخشینی گوناهەیان هەبووە، ئەو ئاژەڵانە تەنها سایەی قوربانییە مەزن و تەواوەکەی عیسای مەسیحی پەروەردگار بوون.