پەیامی ڕاستەقینەی ئینجیل چییە؟
www.kurdishgospel.tv

پەیامی ڕاستەقینەی ئینجیل چییە؟

پەیامی ڕاستەقینەی ئینجیل چییە؟

پەیامی ئینجیل ئەو هەواڵە خۆشەیە کە مەتنەکەی خودا گوناهباران ڕزگاردەکات. سروشتی مرۆڤ گوناهبارە و جوودایە لە خودا بێ‌هیچ هیوایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە. بەڵام خودا بە هێزی خۆی، واتایەکی بەخشی بۆ تۆبەکردنی مرۆڤ لە ڕێگای مردن، گۆڕناشن و زیندووبوونەوەی ڕزگارکارمان، عیسای مەسیح.

واتای وشەی ئینجیل “هەواڵی خۆشە”. بەڵام بۆ ئەوەی بەتەواوەتی لە خۆشی ئەم هەواڵە تێبگەین، ئێمە لەسەرەتاوە دەبێت لە هەواڵە ناخۆشە تێبگەین. دوای کەوتنی مرۆڤ بۆ ناو گوناهە لە باخچەی عەدەن، هەموو ئەندامێکی جەستەی مرۆڤ – بیری، ویستی، هەست و لاشەی – بە گوناهە گەندەڵ بوو. بەهۆی سروشتی گوناهە مرۆڤ ناتوانێت بەڵکو هەرگیز لەتوانای نییە خودا بدۆزێتەوە. هیچ خواستێک نییە لەدڵی بۆ ئەوەی بیر لە خودا بکاتەوە، لەوەش زیاتر تەنانەت بیروهزری لەدوژمنایەتییەکە لەگەڵ خودا. خودا فەرموویەتی کە گوناهی مرۆڤ بەرەوە کۆتای دۆزەخ بەڕێوەی دەبات و جیابوونەوەیە لەخودا. دۆزەخ ئەو جێگایەیە کە مرۆڤ باجی گوناهەکەی لێ‌دەدا، ئەو گوناهەیە کە دژی خودای پیرۆز و دروست کارەکەی کردوویەتی. ئەمانە هەموویان بەڕاستی هەواڵێکی زۆر ناخۆش دەبێت گەر هیچ چارەسەرییەکی نەبوایە.

بەڵام خوداوەند لە ئینجیل دەفەرمووێت کە بەمهیرەبانی خۆی چارەسەرییەکی بۆ پێشکەش کردین، ئەویش قوربانییەکە کە لەجێگای ئێمە لەسەر خاچ مرد و باجی گوناهەکانمانی دا، ئەویش عیسای مەسیحە. ئەمە کاکڵەی پەیامی ئینجیلە کە قوتابییەکانی مەسیح جاڕیان دەدا. یەکێک لە قوتابییەکان بنەچەی ئینجیلمان بۆ شی دەکات، ئەوانەش: مردن، و ناشتن و زیندووبوونەوەی عیسا لەپێناوی ئێمە. سروشتە کۆنەکەمان لەگەڵ مەسیح لەسەر خاچ مرد و لەگەڵ مەسیح لە گۆڕ ناشترا. دوایی ئێمە لەگەڵ ئەو بۆ ژیانێکی نوێ زیندووبووینەوە. قوتابییەکی مەسیح ئامۆژگاریمان دەکات بۆ ئەوەی بە “توندی” دەستمان بە پەیامی ڕاستەقینەی ئینجیل بگرین، ئەوەی کە تەنها ڕێگایە بۆ ڕزگاربوون. باوەڕهێنان بەهیچ پەیامێکی دیکە پووچە. ئایەتێکی پیرۆز لە ئینجیل هەیە دەفەرمووێت: ئینجیل “ڕزگاربوونی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن”؛ ئەویش واتایەتی کە ڕزگاربوون بەکۆششی مرۆڤ نییە، بەڵکو بە نیعمەتی خودا بەباوەڕەوە.

بەهێزی خودا و بەهۆی ئینجیلەوە، ئەوانەی باوەڕ بە مەسیح دەهێنن تەنها لەدۆزەخ ڕزگاریان نابێیت. بەڵکو ئێمە لە ڕاستیدا، سروشتێکی تەواو نوێمان پێ‌بەخشراوە، دڵ و خواستێکی جیاواز، ویست و هەڵوێستێکی دیکە کە لە ئەنجامدانی کاری باش وێنا دەکێشن. ئەوانە میوەی ڕۆحی پیرۆزە کە بەتوانای خودا لەئێمەدا دروست دەبن. چاکەکاری هەرگیز هەوڵێک نییە بۆ ڕزگاربوون، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر ڕزگاربوون. ئەوانەی بەهێزی خودا ڕزگاریان بووە بەبەردەوامی بەڵگە پێشکەش دەکەن لەسەر ڕزگاربوونیان بەپێشکەش‌کردنی گۆڕینی ژیانیان وەکو بەڵگەیەکی زەق و ڕوون.

images (1)