بۆچی عیسا بە پەترۆسی فەرموو، “لەبەرچاوم لاچۆ، ئەی شەیتان”؟

بۆچی عیسا بە پەترۆسی فەرموو، “لەبەرچاوم لاچۆ، ئەی شەیتان”؟

پرسیار: “بۆچی عیسا بە پەترۆسی فەرموو، “لەبەرچاوم لاچۆ، ئەی شەیتان”؟

وەڵام: عیسا فەرمانی بە پەتڕۆس‌دا “لەبەر چاوم لاچۆ، ئەی شەیتان”، ئەو فەرمانە لە مەتا ١٦: ٢٣ ومەرقۆس ٨: ٣٣ ئاماژەی پێی‌کراوە. ئەو دەستەواژەیە بەئازارە ئەوکاتەی لە کەسێک وەکو عیسا دەربچێت، بەتایبەتی ئەو کاتەی ئاماژە بە دڵسۆزترین قوتابی دەکات – پەتڕۆس. هۆی چی بوو عیسا ئەمەی فەرموو؟ پەتڕۆس چی کرد بۆ ئەوەی شایەنی ئەم سەرزەنشتەبێت؟ بەبێ‌ئاگای، پەتڕۆس قسەکانی شەیتانی دەوت.

لەوکاتەی عیسا بۆ یەکەمین کەڕەت پیلانەکەی بۆ قوتابییەکانی ئاشکراکرد: دەبێت بۆ ئۆرشەلیم بچێت، لەوێ بە دەستی پیران و کاهینانی باڵا و ماڵمەکان زۆر ئازار بچێژێت و بکوژرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەڵستێتەوە (مەتا ١٦: ٢١، مەرقۆس ٨: ٣١). عیسا شتێکی پێ‌ووتن کە دژی بیرۆکەی ئەوان بوو، عیسا ڕوونی‌کردەوە کە نەهاتووە بۆ ئەوەی شانشینێکی مەسیحیانەی زەمینی دامەزرێنێت. کەچی قوتابیەکان ئامادەی ئەم هەواڵە نوێیە نەبوون سەبارەت بە ئامانجی مەسیح. سەڕەڕای ئەوەی کە پەتڕۆس لە وشەکانی مەسیح تێ‌گەیشت بەڵام نەیتوانی بیرۆکەی مەسیحی سەرۆک و پادشا بگونجێنێت لەگەڵ قسەکەی عیسا کە ئازار دەچێژێت و دەمرێت. بەهۆی ئەوە پەتڕۆس “وەڵامی قسەکەی عیسای دایەوە”.

بەبێ‌ئاگایی، پەتڕۆس قسەکانی شەیتانی دەکرد. پەتڕۆس بایەخی بە شتە خوداییەکانی نەدا – ڕێڕەوی خودا، پیلانی خودا، و مەبەستەکانی خودا (کۆلۆسی ٣: ٢؛ ئیشایا ٥٥: ٨-٩). بەڵکو، بایەخی بە شتی زەمینی دەدا، شتەکانی جیهان و نرخە زەمینییەکانی. عیسا دەیفەرموو کە ڕێگا بۆ خاچ خواستی خودایە. پیلانی قوربانی بۆ هەموو مرۆڤایەتی. هەڵوێستی پەتڕۆس هەمان هەڵوێستی قوتابیەکانی دی بوو، بەڵام وەکو هەموو کەڕەتێک، پەتڕۆس یەکەمین قسەکەربوو. پەتڕۆس بەبێ‌ئاگایی ئاگادار نەبوو کە شەیتان بەکاری هێناوە و بەڕای خۆی پارێزەی لە عیسا دەکات.  شەیتان لەمەوبەر لە چۆڵەوانی عیسای تاقی کردبۆوە بۆ ئەوەی لە خاچ دووری بخاتەوە، هەروەها ڕێگەگرتن لەجێ‌بەجێ‌كردنی مەزنترین پیلان لەنێوان باوک و کوڕ (مەرقۆس ١: ١٢-١٣). پەتڕۆس بە بێ‌ئاگایی هەمان کاری دەکرد. چونکە جارێ لە مەبەستی کارە مەسیحییەکەی عیسا تێ‌نەگەیشتبوو.

سەڕەڕای ئەوەی کە پەتڕۆس پێش چەند ساتێکی کەم دانی بەوە نابوو کە عیسا مەسیحە، کەچی لە ڕەچاوە و بۆچوونی خودا لایدا بۆ بۆچوونی مرۆڤ، کە ئەنجامەکەی ئەم سەرزەنشتە بەئازارە بوو: “لەبەرچاوم لاچۆ، ئەی شەیتان”. عیسا قسەکەی تەواو کرد و فەرمووی: “چونکە بیر لە شتە خوداییەکان ناکەیتەوە، بەڵکو شتی مرۆڤانە“.