عیسا مه‌سێح کێیه‌؟

عیسا مه‌سێح کێیه‌؟

ڕاستی‌یەکی پەسەندە کە عیسای مەسیح بەڕاستی کەسێک بووە کە پێش ٢٠٠٠ ساڵ لە ئیسرائیل ژیاوە. ناکۆکیەک دێتە کایەوە ئەوکاتەی باس لە کەسایەتی ڕاستەقینەی مەسیح دەکرێت. نزیکەی هەموو ئاینەکان لەسەر خاڵێک هاوڕان کە عیسا پێغەمبەرێک یاخود مامۆستایەکی چاک یان مرۆڤێک بووە لە خوداوە. بەڵام بابەتە گرنگەکە ئەمەیە کە کتێبی پیرۆز ڕادەگەیەنێت کە عیسا کەسێک بووە کە زۆر مەزنتر بووە لەوەی کە تەنها پێغەمبەرێک یان مامۆستایەک یان مرۆڤێک بێت لە خوداوە.

سی. ئێس. لوئیس نووسەری کتێبی مەسیحیەتی مطلق دەڵێت، “من هەوڵ دەدەم خەڵک لەسەر ئەو قسە نابەجێ‌یە لابدەم کە سەبارەت بە عیسای مەسیح دەڵێن، ئەویش “من عیسا وەکو مامۆستایەکی ڕەوشت بەرز و مەزن قبووڵ دەکەم، بەڵام ئەو وتانەی کە باس لە خوداوەندێتی دەکەن قبووڵم نین”. ئەوە شتێکە ئێمە هەرگیز نابێت بیڵێین. چونکە کەسێک گەر تەنها مرۆڤێک بێت و وەکو ئەو قسانە بڵێت کە عیسا وتی دەبێت یان شێت بێت یان شەیتان بێت. دەبێت تۆ بڕیار بدەیت. یان ئەم مرۆڤە ڕۆڵەی خودا بوو، یان کەسێکی زۆر لە شێت خەراپتر بوو. کە شایەنی ئەوەیە تۆ دەمی دابخەیت چونکە تەنها نەفامێکە و هەروەها بیکۆژیت چونکە شەیتانە، یان لە پێشی ئەو لەسەر ئەژنۆت بکەویت چونکە خوداوەند و خودایــە. بەڵام با ئێمە باس لە هیچ ئەگەرێکی پووچ و بێنرخ نەکەین وەکو ئەوی تەنها مرۆڤێک یاخود پێغەمبەرێکی مەزن بووە. چونکە خودی عیسا هیچ هەڵبژاردنێکی بۆ بەجێ نەهێشتووین.”

کەواتە، عیسا سەبارەت بە ناسنامەی خۆی چی فەرمووە؟ وە کتێبی پیرۆز سەبارەت بە ئەو چی دەڵێت؟ لەسەرتادا عیسا لە ئینجیل‌دا دەڵێت، “من و باوک یەکین”. لەخوێندنەوەی یەکەمدا، لەوانەیە وابزانیت کە ئەمە بەڵگەیەک نییە لەسەر خوداوەندێتی عیسا. بەڵام، با وەڵامدانەوەی جووەکان ببینین، “لەبەر کردارێکی چاک بەردبارانت ناکەین، بەڵکو بەهۆی کفرەوە، چونکە تۆ مرۆڤێکی و خۆت دەکەیت بە خودا”. جووەکان بە ڕوونی لە وتەکەی عیسا تێگەیشتن کە دەڵێت من خودام. هەروەها لە ئایەتەکانی دوای‌دا عیسا وەڵامی نەدانەوە و بڵێت، “نەخێر، من نەم ووتووە کە خودام”. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە عیسا بەڕاستی مەبەستی بوو بڵێت کە ئەو خودایە ئەوکاتەی فەرمووی، “من و باوک یەکین”. هەروەها ئینجیل بەڵگەیەکی دیکەمان پێشکەش دەکات، عیسا فەرمووی، “ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، پێش ئەوەی ئیبراهیم لەدایک ببێت، من هەم. ئەوسا (دووبارە جووەکان) بەردیان هەڵگرت تاکو بەردبارانی بکەن”. عیسا لێرە ناسنامەی خۆی ئاشکرا دەکات بە وتنی “من هەم”، ئەوەش یەکێکە لە ناوەکانی خودا لە کتێبی پیرۆز. گەر ئەوە ڕاست نەبێت یاخود واتایەکی دیکەی هەبێت، ئایا بۆچی جووەکان دووبارە هەوڵی بەردبارانی عیسایان کرد گەر شتێکی نەفەرمووبێت بەکفری لە قەڵەم بدەن، وەکو ئەوەی بڵێت کە خودایە؟

هەروەها ئینجیل دەڵێت، “وشەکە لەلای خودا بوو … وشەکەش بووە جەستە”. ئەمە بەڕوونی دەسەلمێنێت کە عیسا خودایە لە جەستە. تۆماس، کە یەکێک بوو لە قوتابیەکانی عیسا، هاواری کرد بۆ عیسا و وتی، “ئەی خوداوەند و خودام”. هەروەها لێرەش عیسا لە وەڵامەکەیدا ئەو قسەیەی ڕەت نەکردەوە. نێردراو پۆلۆس دەڵێت، “خودای گەورە و ڕزگارکەرمان، عیسای مەسیح”. هەروەها لەوەپێش باوک ناسنامەی عیسای ڕوون کردبووەوە کە فەرمووی، “چونکە کوڕێکمان دەبێت، کوڕێکمان پێ دەدرێت و سەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی، ناوی لێ دەنرێت سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بە توانا، باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی”.

هەروەکو سی. ئێس. لوئیس بەباشی ڕوونی کردۆتەوە، باوەڕکردن کە عیسا تەنها مامۆستایەکی چاکە یان پێغەمبەرێکە هەڵبژاردنێکی ڕەوا نییە. عیسا بەڕوونی وتی کە خودایە. گەر ئەو خودا نەبێت، کەواتە درۆزنە، کەواتە شایەنی نییە پێغەمبەر بێت، یاخود مامۆستایەکی چاک هەروەها مرۆڤێک بێت لە خوداوە. بۆ پووچەڵ کردنەوەی بەڵگە ڕوونەکانی عیسا بۆی پێشکەش کردووین، زاناکانی ئەم سەدەمە دەڵێن کە “ئەو عیسایەی کە مێژوونووسەکانی سەردەمی خۆی لەبارەیەوە نووسیویانە” زۆر لەو قسانەی نەوتوە کە کتێبی پیرۆز بۆی تۆمار کردووە. بەڵام ئێمە دەپرسین، ئایا چۆن زانایەک کە ٢٠٠٠ ساڵ دوای عیسا بژێت بینینێکی ڕاستەقینەتر و دروستری دەبێت لە کەسانێک کە لەگەڵ عیسا ژیان، و خزمەتیان کرد، و هەروەها عیسا فێری کردوون؟

بەڵام دووبارە دەگەڕێنەوە سەر پرسیارە سەرەکێکەمان بۆچی کەسایەتی و ناسنامەی عیسا پرسیارێکی زۆر گرنگە؟ ئایا چ گرنگیەکی هەیە گەر عیسا خودا بێت یان خودا نەبێت؟ گرنگترین هۆی خودابوونی عیسا ئەمەیە گەر عیسا خودا نەبێت، مردنی ئەو وەکو تەنها مرۆڤێکی ئاسایی ناتوانێت ببێتە کەفارەتی هەموو گۆناهەکانی جیهان. تەنها خودا توانای لەناوبردنی وەکو ئەم گوناهە مەزنانەی هەیە. عیسا دەبێت خودا بێت چونکە بۆئەوەی باجی گوناهەکانمان بدات. و هەروەها دەبوایە لە هەمان کاتت‌دا مرۆڤ بوایە چونکە دەبوایە بمردایە. ڕزگاری تەنها لەڕێگای باوەڕهێنان بەعیساوەیە. خوداوەندێتی عیسا بۆمان ڕوون دەکاتەوە بۆچی ئەو تەنها ڕێگایە بۆ ڕزگاری. عیسا وەکو خودا لەئینجیل قسەدەکات و دەفەرمووێ، “منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان، کەس نایەتە لای باوکەکە بەهۆی منەوە نەبێت”.