عیسا کێیە؟ – بەشی یەکەم
عیسا کێیە؟ – بەشی یەکەم
تۆ وەکو موسڵمانێک دەتەوێت لە خودا نزیک بیتەوە و لە خواستی تێبگەیت، بەڵام ئایا تۆ هیچ زانیاریت هەیە سەبارەت عیسای مەسیح ئەوەی کە خودا ناردوویەتی؟ وشەی خودا لە ئینجیل‌دا دەفەرمووێت، “ژیانی تاهەتایش ئەوەیە، کە تۆ بناسن، تەنها خودای ڕاستەقینە و عیسای مەسیح، ئەوەی ناردووتە”. ئەم زینجیرەیە لە حەوت بەش پێکهاتووە و ئێمە لەم بەشانەدا ژیانامەی عیسای مەسیح دەخوێنینەوە و لێی دەکۆڵینەوە و بەڕاستەقینەیی لە کەسایەتی عیسای مەسیح تێدەگەین و ڕاستی کەسیمان بۆ دەردەکەوێت. ئەمەش سەرەتای گەشتییەکەتە لە دۆزینەوەی ڕاستی و حەق و ڕێگای صرات المستقيم بۆ ژیانی تاهەتایی.
بابەتی سەرەکی ئەم بەشە: عیسای مەسیح – مرۆڤی تەواو
هیچ مرۆڤێک هاوشێوەی عیسا نییە. لە هەموو ژیانیدا یەک گوناه، تەنانەت یەک گوناهێکشی، نە دژی خودا نە در حەقی مرۆڤ نەکردووە. هەر لەوکاتەوەی کە ئادەم و حەوا پێشێلی فەرمانی خودایان کرد لە جەنەتی عەدەن، هەموو مرۆڤێک دوای ئەوان گوناهەیان کردووە و سروشتی گوناهە لەگەڵیاندا لەدایک بووە. سەڕەڕای ئەوەی کە عیساش مرۆڤ بووە بەڵام ئەو سروشییەی لەگەڵدا لەدایک نەبووە چونکە ئەو بەهێزی خودا بە پاکیزەیی لەدایک بوو.
تەنانەت شەیتانیش نەیتوانی کارێک بکات بۆ ئەوەی عیسا بکەوێتە ناو گوناهەوە. عیسا فەرموو، “کامەتان دەتوانێت گوناهێکم لەسەر بسەلمێنێ؟ جائەگەر ڕاستی دەڵێم، بۆچی باوەڕم پێ ناکەن؟”. وشەی خودا لە ئینجیل‌دا بخوێنەوە و بۆت دەردەکەویت کە عیسا تاقە مرۆڤە کە تەواوە.
لەدایکبوونی پاکیزەیی
ئینجیل دەفەرمووێت: “له شه‌شه‌م مانگی بوو، جبرائیلی فریشته له‌لایه‌ن خوداوه بۆ شارێك نێردرا له جه‌لیل، ناوی ناسیره بوو، بۆ لای پاكیزه‌یه‌كی ماره‌بڕاو له پیاوێك ناوی یوسف بوو له بنه‌ماڵه‌ی داود، ناوی پاكیزه‌كه‌ش مریه‌م بوو. جبرائیل هاته لای مریه‌م و وتی: (سڵاو، ئه‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندیت هه‌یه! خوداوه‌ندت له‌گه‌ڵه.)
به‌ڵام ئه‌و به په‌یامه‌كه زۆر شێوا و بیری كرده‌وه، ده‌بێت ئه‌مه چ جۆره سڵاوێك بێت. فریشته‌كه پێی‌ووت: (مه‌ترسه مریه‌م، چونكه له‌لای خودا ڕه‌زامه‌ندیت به‌ده‌ستهێنا. ئه‌وه‌تا سكت ده‌بێت و كوڕێكت ده‌بێت ناوی لێ ده‌نێیت عیسا. پایه به‌رز ده‌بێت و به كوڕی خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێت، خودای په‌روه‌ردگاریش ته‌ختی داودی باوكی پێ ده‌داته‌وه. تاهه‌تایه حوكمڕانی ماڵی یاقوب ده‌كات، شانشینه‌كه‌شی كۆتایی نایه‌ت.)
به‌ڵام مریه‌م به فریشته‌كه‌ی وت: (ئه‌مه چۆن ده‌بێت، كه پیاوم نه‌ناسیوه؟)
فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: (رۆحی پیرۆز دێته سه‌رت و هێزی خودای هه‌ره‌به‌رز سایه‌ی سه‌رت ده‌بێت. بۆیه ئه‌و پیرۆزه‌ی لێت ده‌بێت به كوڕی خودا ناوده‌بردرێت.”
وەکو لە چەند ئایەتەکانی سەرەوە خوێندتەوە و تێگەیشتیت، عیسای مەسیح بە کوڕی خودا ناوبرا. ئەمەش هەرگیز نەک بەو واتایەی کە خودا جۆرە چەشنێکی پەیوەندی جووت بوون هەبووبێت لەگەڵ مریەم یاخود بەواتایەی پەوەندی خودا و مریەم پەیوەندی باوکێنی و دایکێنی بێت؛ هەرگیز بەو واتا و لێکدانەوە هەڵەیە نییە. بەڵام بەواتای کە خودا عیسای نارد.
سەرکەوتن بەسەر تاقیکردنەوەکانی شەیتان
عیسا به پڕی ڕۆحی پیرۆز له ئوردون گه‌ڕایه‌وه، به ڕۆحه‌كه‌ش بردرایه چۆڵه‌وانی. چل ڕۆژان ئیبلیس تاقی ده‌كرده‌وه. له‌و ڕۆژانه هیچی نه‌خوارد، كاتێ ماوه‌كه ته‌واو بوو برسی بوو.
ئیبلیس پێی‌ووت: (ئه‌گه‌ر كوڕی خودایت، به‌م به‌رده بڵێ با ببێته نان.) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (نووسراوه: {مرۆڤ ته‌نها به نان ناژیێت.})
ئینجا ئیبلیس عیسای برده شوێنێكی به‌رز و له ساتێك‌دا هه‌موو شانشینه‌كانی جیهانی پیشان دا و پێی‌ووت: (هه‌موو ئه‌م ده‌سه‌ڵات و شكۆیه‌ی ئه‌وان ده‌ده‌مه تۆ، چونكه دراوه‌ته من و منیش ئه‌وه‌ی بمه‌وێت ده‌یده‌مێ. 7بۆیه ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌مم كڕنۆش ببه‌یت، هه‌مووی بۆ تۆ ده‌بێت.) عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: (نووسراوه: {كڕنۆش بۆ خودای په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستیت.})
ئینجا بۆ ئۆرشه‌لیمی برد و له‌سه‌ر سوانده‌ی په‌رستگا ڕایگرت و پێی‌ووت: (ئه‌گه‌ر كوڕی خودایت لێره‌وه خۆت هه‌ڵبده خواره‌وه. چونكه نووسراوه: {سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، بۆ ئەوەی بتپارێزن، لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن تاکو پێت بەر بەردێک نەکەووێت}) عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: (وتراوه: {خودای په‌روه‌ردگارت تاقی مه‌كه‌وه.})
كاتێ ئیبلیس هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو كرد، به‌جێیهێشت تا ده‌رفه‌تێكی دیكه.
عیسا به هێزی ڕۆحی پیرۆزه‌وه گه‌ڕایه‌وه جه‌لیل، ناوبانگی له هه‌موو دێیه‌كانی ده‌وروپشت بڵاو بۆوه. له كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و هه‌موو ستایشیان ده‌كرد.