چۆن دەتوانم ڕزگارم بێت؟
www.kurdishgospel.tv

چۆن دەتوانم ڕزگارم بێت؟

چۆن دەتوانم ڕزگارم بێت؟

ئەم پرسیارە ئاسانە، کە دوورییەکی زۆر قوڵی هەیە، گرنگترین پرسیارە کە دەبێت بپرسرێت. ئەم پرسیارە پەیوەندی هەیە کە لە کوێ ژیانی تاهەتایی بەسەر دەبەین دوای ئەوەی ئەم ژیانەمان کۆتایی پێ‌دێت. هیچ بابەتێکی گرنگتر نییە لەبابەتی دواین پەناگامان. سوپاسگوزەرانە، کتێبی پیرۆز زۆر ڕوون و ئاشکرایە لە چۆنێتی ڕزگاربوونی مرۆڤ. یەکێک پرسیارێکی لە دوو قوتابی مەسیح پرسی، “گەورەکانم، پێویستە چیبکەم تاکو ڕزگارم بێت؟” ئەوانیش وتیان: “باوەڕ بە عیسای خوداوەند بهێنە، خۆت و ماڵەکەت ڕزگارتان دەبێت.”

چی پێویستییەکم بە ڕزگاربوون هەیە؟

ئێمە هەموومان بە گوناهە پیس بووینە. ئێمە لەگەڵ گوناهە لەدایک بووینە، و هەموومان گوناهە هەڵدەبژێرین. گوناهە دەبێتە هۆی لەناوچوونمان. گوناهە لەخودا جیاماندەکاتەوە. بەهۆی گوناهەوە ئێمە بەدوای ڕێڕەوی مردنی تاهەتایی دەکەوین.

لە چی ڕزگارم بێت؟

باجی گوناهەی ئێمە مردنە. ڕاستە لە کاتێکدا سەرەنجامی مادەیی گوناهە مردنە، بەڵام ئەمە تەنها جۆری مردن نییە کە لە گوناهە دەکەوێتەوە. هەموو جۆرە گوناهەیەک لەدژی خودایەکی بێسنوور و تاهەتا ئەنجام دەدرێت. کەواتە بە هۆی ئەوەوە، تەنها باج بۆ دانی گوناهەکانمان دەبێت بێسنوور و تاهەتایی بێت. ئەوەی کە دەبێت لێی ڕزگاربین مردنی تاهەتای‌یە.

چۆن خودا ڕێگای ڕزگاربوونی پێشکەش کردووە؟

چونکە تەنها باجی داد بۆ گوناهەکانمان دەبێت بێسنوور و تاهەتا بێت، تەنها خودا توانای دانی ئەو جۆرە باجەی هەیە، چونکە تەنها ئەو بێسنوور و تاهەتایە. بەڵام خودا، لە سروشتی خودایی خۆی، نامرێت. ئەوەش بۆتە هۆیەک کە خودا جەستەی مرۆڤی وەرگرت لە عیسای مەسیح. خودا جەستەیەکی مرۆیی لەبەرکرد، لەنێوان ئێمە ژیا، و فێری کردین. کاتێک خەڵکی فێرکردنەکانی ڕەت کردنەوە و هەوڵیان‌دا بیکۆژن، ئەو بەخواست و ویستی تەواوی خۆی، ڕێگای پێ‌دان، بۆ ئەوەی ببێتە قوربانی لە پێناوی ئێمە. چونکە عیسای مەسیح مرۆڤ بوو، مرد؛ لەهەمان کاتت‌دا چونکە عیسای مەسیح خودا بوو، مردنەکەی بایەخ و قورساییەکی تاهەتای و بێسنووری هەبوو. مردنی عیسا لەسەر خاچ دانی تەواوی گوناهەکانمان بوو. ئەو باجەی دا کە ئێمە شایەنی بووین. زیندووبوونەوەی عیسا لە نێو مردووان ڕاگەیاندێکی ڕوون بوو کە مردنەکەی قوربانییەکی تەواو بوو بۆ دانانی باجی گوناهەکانی ئێمە.

پێویستە چی بکەم تاکو ڕزگارم بێت؟

“باوەڕ بە عیسای خوداوەند بهێنە، خۆت و ماڵەکەت ڕزگارتان دەبێت.” خودا هەموو کارێکی تەواو کردووە ئەنجام داوە. ئەوەی کە لەسەر شانتە تەنها ئەوەیە بەباوەڕ ئەو ڕزگارییەی کە خودا پێشکەش کردووە قبووڵ بکەیت. بەتەواوەتی باوەڕ بهێنە کە عیسا تەنها دانی گوناهەی تۆیە. باوەڕ بە عیسا بهێنە و لەناوناچیت. خودا ڕزگاربوونی وەکو دیارییەک پێشکەشی کردوویت. هەموو ئەوەی کە دەبێت بیکەیت قبووڵی بکەیت. عیسای مەسیح تەنها ڕێگای ڕزگاربوونە.