پرسیار: ئایا عیسا خودایه‌؟ ئایا عیسا باسی خوایی خۆی کردووە؟
www.kurdishgospel.tv

پرسیار: ئایا عیسا خودایه‌؟ ئایا عیسا باسی خوایی خۆی کردووە؟

وه‌ڵام:  له‌ ئینجیلدا وته‌یه‌ک له‌ لایه‌ن عیساوه‌ تۆمار نه‌کراوه‌‌ بڵێت: “من خودام”. وێرای ئه‌وه‌،

ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نییه‌ که‌ ئیدیعای خوابوونی نه‌بێت. بۆ نموونه‌، وته‌کانی عیسا له‌ یۆحەنا ۱۰:۳۰ دا له‌ به‌رچاو بگرن: «من و باوکم یه‌کین.» بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که‌ ئه‌و ئیدیعای خوایی هه‌بووه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه که‌ سه‌رنجی دژکرده‌وه‌ی جووەکان سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی ئه‌و بده‌ین. ئه‌وان هه‌ر به‌م هۆیه‌، تێده‌کۆشان که‌ به‌رده‌بارانی بکه‌ن. «….، تۆ  مرۆڤێکی و خۆت دەکەیت بە خودا»‌ (یۆحەنا ۱۰:۳۳) جووه‌کان به‌ وردی ده‌یانزانی که‌ ئه‌و چ ئیدیعایه‌کی هه‌یه‌: ئیدیعای خوابوون! سه‌رنج بده‌ن که‌ عیسا نکۆڵی له‌ ئیدیعای خوایی خۆی نه‌ده‌کرد. کاتێ که‌ عیسا رایگه‌یاند: «من و باوکم یه‌کین» (یۆحەنا ۱۰:۳۰)، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌و و باوکی، زات  و سروشتێکی یه‌کسانیان هه‌یه‌. یۆحەنا ۸:۵۸ نموونه‌یه‌کی تره‌. عیسا رایگه‌یاند: «ڕاستی ڕاستیتان پێ‌دەڵێم، پێش ئەوەی ئیبراهیم لەدایک ببێت، من هەم.» ئه‌و جووانه‌ی که‌ ئه‌مه‌یان بیست، وه‌کو دژکرده‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م رسته‌یه‌دا، به‌ پێی شەریعەتی موسا، به‌ردیان له‌ ده‌ست گرت تاکو به‌ هۆی کفروتن بیکوژن. (ڕێنمایی کاهینیەتی ۲۴:۱۵)

یۆحەنا دووبارە خوایی عیسا روون ده‌کاته‌وه‌: «…، وشەکەش خودا بوو” و “وشەکەش بووه‌ جه‌سته‌» (یۆحەنا ١:١ و ١٤). ئه‌م ئایەتانە‌ به‌ روونی پیشان ده‌ده‌ن که‌ عیسا خودایه‌ له‌ لەش. کردار ۲۰:۲۸ به‌مجۆره‌ ده‌ڵێت: «…، شوانایەتی کڵێسای خودا بکەن، ئەوەی بە خوێنی خۆی کڕیویەتی»، چ که‌سێ كڵێسای، كڵێسای خودای به‌ خوێنی خۆی کڕی؟ عیسای مەسیح. کردار ۲۰:۲۸ راده‌گه‌ینێت که‌ خودا کڵێساکەی به‌ خوێنی خۆی کڕیوه‌. که‌وایه‌ عیسا خودایه‌!

یه‌کێ له‌ قوتابییەکان، به‌ ناوی تۆماس سه‌باره‌ت به‌ عیسا واده‌ڵێت: «ئەی خوداوەند و خودام!» (یۆحەنا ۲۰:۲۸). عیسا ئه‌و راست ناکاته‌وه‌. تیتۆس ۲:۱۳ ئێمه‌ هان ده‌دات تاکو چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی خودا و رزگارکه‌ری خۆمان واته‌ عیسای مه‌سیح بین. له‌ عیبرانییەکان ۱:۸ دا، باوک له‌سه‌ر کوڕه‌که‌ی وا ده‌ڵێت: «ئەی خودا، تەختی تۆ بۆ تاهەتاییە، گۆپاڵی شانشینیت گۆپاڵی ڕاستودروستییە». باوک عیسا به‌ ناوی “ئه‌ی خودا” بانگهێست ده‌کات که‌ پیشان ده‌دات عیسا له‌ راستیدا، خودایه‌‌.

فریشته‌یه‌ک کاتی وه‌حی به‌ پێغه‌مبه‌ری خودا، یۆحەنا فه‌رمان ده‌دات که به‌ته‌نیا‌ خوا په‌رستیش بکات (ئاشکراکردن ۱۹:۱۰). له‌ کتێبی پیرۆزدا، زۆر جار عیسا په‌رستیش ده‌کرێت (مه‌تا ۲:۱۱، ۱۴:۳۳، ۲۸:۹، ۱۷؛ لۆقا ۲۴:۵۲؛ یۆحەنا ۹:۳۸). ئه‌و قه‌ت خه‌ڵک به‌ بۆنه‌ی په‌رستیش کردنیه‌وه‌ سه‌رزه‌نشت ناکات. ئه‌گه‌ر عیسا خودا نه‌بوایه‌، راست وه‌کو فریشتەکەی وه‌حی به‌ خه‌ڵکی ده‌وت که‌ ئه‌و نه‌په‌رستن. ئایەت و بابه‌تی زۆر له‌ کتێبی پیرۆزدا هه‌ن‌ که‌ قسه‌ له‌ خوابوونی عیسا ده‌که‌ن.

گرنگترین هۆیه‌ک که‌ خوابوونی عیسا پیشان ده‌دات ئه‌مه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و خودا نه‌بوایه‌، مه‌رگی ئه‌و بۆ دانه‌وه‌ی تاوانی سزای گوناهه‌کانی خه‌ڵکی جیهان به‌س نه‌بوو (۱ یۆحەنا ۲:۲). ئه‌گه‌ر عیسا خودا نه‌بوایه،‌‌ بوونه‌وه‌ری خولقاو وه‌ها ده‌هاته‌ به‌رچاو، ‌نه‌یده‌توانی تاوانی سزای بێ کۆتایی پێویست بۆ گوناهێک له‌ به‌رامبه‌ر خوایه‌کی بێ کۆتاییدا بدات. به‌ته‌نیا خودا ده‌توانێت تاوانی وه‌ها سزایه‌کی بێ کۆتایی بدات. به‌ته‌نیا خودا ده‌توانێت هه‌ڵگری گوناهه‌کانی خه‌ڵکی جیهان بێت (۲ کۆرنسۆس ۵: ۲۱)، بمرێت، و زیندوو ببێته‌وه‌ و به‌مجۆره‌ سه‌رکه‌وتنی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر گوناه و مه‌رگدا پیشان بدات.