بۆچی کوڕی خودا لە لەش دەرکەوت؟
لەم بابەتەدا باسی ئەو هۆیانە دەکەین کە پاڵی بە کوری خودا دا بێت بۆ ئەم زەویە، وا دروستی کرد، بە کورتی
زۆر کار هەبوو مەسیح دەبوایە لەدەرکەوتن لەجەستە ئەنجامیان بدات:
یەکەمین: تاسەی مرۆڤ بۆ پەیوەندی لەگەڵ خودا، وە خواستی خودا بۆ پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤ
مرۆڤایەتی تاسەیەکی زۆری دەکرد بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خودا، ئەو خودایەی کە بە شێوەی خۆی وەکو ئەو دروستیکردووین. بە زمانی هۆشەنگێکی کۆن: گیان حەسانەوە نادۆزێتەوە تاکو نەگاتە باوەشی خودا. بەڵام بەداخەوە ئەمە مەحاڵبوو دوای کەوتن. وە ڕۆحپیس(شـەیتان) ئەم تاسەیەی لەدڵی مرۆڤ بەکارهێنا بۆ بەرژەەوەندی خۆی، لایدا لە ڕێگا بۆ بڵاوکردنی بتپەرستی لە جیهان. مرۆڤ لەو کاتەدا وەکو هەتیوێک کە سەرلێشێواو بوو کە باوکی بۆ خۆی نەدەدۆزێوە، بە پەرێشانەوە دەیویست باوکی خۆی بناسێت.
ئەم تاسەیەش لەدڵی زۆر پیاوانی پەیمانی کۆن دەدۆزینەوە. ئەیوبی ڕاستگۆ لە سیپارەی ئەیوب ٢٣: ٨ و ٩ ووتی: «ئەوەتا بەرەو ڕۆژهەڵات دەڕۆم و لەوێ نییە، بەرەو ڕۆژئاوا و هەستی پێ ناکەم، بەرەو باکوور بۆ کارەکەی، بەرچاوم ناکەوێت. با دەداتەوە بەرەو باشوور و نایبینم» وە مووساش بە دڵتەنگیەکەوە وتی: «شکۆمەندی خۆتم پیشان بدە! ناتوانیت ڕووم ببینیت، چونکە کەس نییە بمبینێت و بژیێت» (دەرچوون ٣٣ ١٨-٢٠). هەروەها لە پەیمان نوێ یەکێک لە قوتابییەکانی مەسیح ئەمەی دەربرێ: «باوکەکەمان پیشان بدە و بەسمانە.» (یۆحەننا ١٤ ٨) بڕوانە بە شێوازی کۆ قسەدەکات نەک بە شێوازی تاک، بەم داواکارییە هەروەها خواستی قوتابییەکانی تری دەڕبڕی.
چێ دەتوانێ خودا دەربخات بێجگە لە ئیقنوومی “وشە” – مەبەستم لە مەسیح کوڕی خودا. هەروەکو کەس بە وشە خۆی دەڕەبڕێ، هەروەها “وشەی خودا” خودا دەڕەبڕێ. لەبەر ئەوە بوو نێردراو یۆحەننا ووتی «هەرگیز کەس خودای نەبینیوە، بەڵام تاقانەی خودا، ئەوەی لە باوەشی باوکدایە، ئەو خودای بۆ ئێـمە دەرخست» (یۆحەننا ١: ١٤،١٨).
لە ئامانجدا، مەبەستی یەکەمی لەدەرکەوتن لەلەش: خودا خودی خوایییەکەی خۆی بۆ مرۆڤ ئاشکرا بکات بەشێوەیەک وەری بگرێت و مێشک لێتێبگات، وە دڵ بیپەرستێت.
دووەمین: بۆ ئەوەی نزیکمان ببێت، وە بەشداریمان بکات بارۆخمان
خودا لە کۆنەوە ڕایگەیان کە جیا نییە لەگەلەکەی. بۆ نمونە فەرمووی «لە هەموو تەنگانەکانیان تەنگاو بوو و هیچ فریشتەیەک یان نێردراوێک ڕزگاری نەکردن، بەڵام بە خۆشەویستیەکەی و بە میهرەبانیی ئەو کڕییانیەوە بەرزی کردنەوە و هەڵی گرتن هەموو ڕۆژانی کۆن» (ئیشایا ٦٣ ٩) بەڵام چۆن مرۆڤ دەتوانێت لەمە تێبگات؟ چۆن مرۆڤ کە ئەو خودایەی وا هەستی ژانی نییە، هەست بە ژانی مرۆڤایەتیبکات؟ ئایا ئەو – وەکو وا هەندێک دەڵێن – زۆر زۆر دوور نییە لە ئاسماندا؟ بەڵام ڕامان کۆتایی هات، وە ئەم پرسیارە وەڵامدرایەوە، ئەو کاتەی «ئیمانۆئێل، واتە: خودا لەگەڵمانە» هات (مەتتا١ ٢٣ ئائەوتا کچێك سـکی پڕ دەبێت، کوڕێکی دەبێت ناوی دەنرێ(عەمانۆئێل) واتە خودا لەگەڵمانە.)، وە گەیشتە ناخی گیانمان. نووسەری عیبرانییەکان سەبارەت بە مەسیح دەفەرمووێت: «جا دەبووایە وەک براکانی بووایە لە هەموو ڕوویەک، تا بێ بەسەرۆک کاهینێکی میهرەبان و سەرڕاست لە خزمەتکرنی خودا، هەروەها بێ بەکەفارەت لە پێناوی گوهەکانی خەڵک»، هەروەها، «چونکە عیسا خۆی ئازاری چێشتووە و تاقی کراوەتەوە لەلایەن شەیتانەوە، توانای ئەوەی هەیە یارمەتی ئەوانە بدات کە لەلایەن شەیتانەوە تاقیدەکرێنەوە».
سێیەمین: بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندیارێک لە نێوان خودا و مرۆڤ.
ئەیوب لە کۆندا ووتی: «ناوبژیوان نییە لەنێوانمان، دەستی بخاتە سەر هەردووکمان» (ئەیوب ٩ ٣٣) لە کوێ ئەو ناوەندیارە بدۆزینەوە کە دەسەڵاتی هەبێت دەستی بکاتە سەر خودا و مرۆڤ لە هامان کاتدا ئایا فریشتەکانی ئاسمان دەتوانین ئەم شتە بکەن؟
ئایا کروبیم و سراڤیم ئەم کارەیان پێدەکرێت؟ ئایا کرووب و سراف دەتوانێ دەستی لەسەر خودا دابنێت؟ لە ئیشایا ٦ چی لەسەر سرافیم دەخوێنینەوە؟ ئەوان هەرگیز ناتوانن تەماشای دەموچاوی خودا بکەن. ئەوان بەندەین، وە ئەو دروستکاریانە، کەواتە چۆن دەتوانن دەستیان بکەن دەستی خودا؟ پێویستمان بە یەکێک هەبوو کە هاوتای خودا و مرۆڤ بێت. بۆ ئەوە ی ببێتە ئەم ناوەندیارە لە نێوان خودا و مرۆڤ، وە دەستی بکاتە سەر خودا و مرۆڤ. بێجگە لە مەسیح کەسی دیکە نییە لە گەردووندا بتوانێت ئەم هێزەی هەبێت، مەسیح کوڕی خودا لە جەستە دەرکەوت، ئەویش بە هۆی هاوپەیمان لەنێوان لاهووتی لەگەڵ ناسووتی.
نێردراو لەسەر ئەو ووتی: «چونکە تەواوی خودایەتی لە مەسیحدا نیشتەجێیە، بە لەشی خۆی» (کۆلۆسی ٢:٩). ئەو جەستەی هەیە، چونکە قبووڵیکرد ببێتە مرۆڤ، بەڵام لەم ناسووتە پیرۆزەدا خودایەتی نیشتەجێیە! بەڵام ناوەندیاری مەسیح پێویستی بە کاری گاووگەردوون بوو، دوای ئەوەی نێردراو ووتی: «چونکە هەر یەک خودا هەیە و یەک پەیوەندیرێکخەر هەیە لە نێوان خودا و مرۆڤدا، ئەویش عیسای مەسیحی مرۆڤە»، ئینجا، «ئەوەی خۆی بەخت کرد وەک کەفارەت بۆ هەمووان، شایەتی ئەمەش لە کاتی خۆی بوو» (تیمۆساوسی یەکەم ٢: ٥ و ٦)
چوارەمین: بۆ ئەوەی کاری قوربانی بکات.
گرنگترین مەبەست کە بوو بەهۆیەک بۆ لەجەستە دەرکەوتنی مەسیح، ئەوەبوو خۆی وەکو قوربانییەک پێشکەش بکات. نێردراو ووتی: «چونکە ڕۆڵەکان لە گۆشت و خوێن هاوبەشن، لەبەر ئەوە مەسیح خۆی بوو بە مرۆڤ، تا بەشدار سروشتی مرۆڤایەتیمان بکات، تا بە مردنی خۆی لەناوی ببات ئەوەی دەسەڵاتی مردنی هەیە، واتە شەیتان. بەمەش ئەوانە ڕزگار بکات کە بە درێژایی ژیانیان ترسیار لە مردنە و ملیانکەچ کردبوو بۆ کۆیلایەتی» (عیبرانییەکان٢: ١٤-١٥)
گەر مەسیح نەبوایەتە مرۆڤ مەحاڵبوو بمرێت، چونکە تەنها خودا نامرێت، هەروەها مەحاڵە مرۆڤ لە بەردەم دادی خودا بوەستێت. گەر ئەو تەنها مرۆڤێک ببوایە ئەوە قوربانیەکەی قبووڵنابوو. قبووڵنابوو چونکە مەسیح خاوەنی گیانی خۆی نابوو، بەڵکو خودا خاوەنی بوو کە دروستیکردووە، کەواتە ناتوانێت پێشکەشی خودا بکات. هەروەها بەسنەبوو چونکە مرۆڤ سنووردارە، بەڵام ئەو گوناهە وا لە دەرحەقی خودا – کە ناسنووردارە – کردی هەروەها ناسنووردارە. بەڵام چونکە مەسیح لەهەمان کاتتدا خودا و مرۆڤە – وەکو ئێستا بینیمان – توانی بێتە ئەو ناوەندیارە، و توانی بە مردن کەفارەتەی گوناهەی هەموو باوەرداران بکات، بەڵکو هەموو جیهان (١ یۆحەننا ٢:٢